"باش نیە ئەگەر مرۆڤ تەنها بۆ تێربون خۆراك بخوات"
  2019-01-19       2535       

 

پسپۆری تەندروستی خۆراك، د. بینایی كامەران رایدەگەیەنێت باش نیە ئەگەر مرۆڤ تەنها بۆ تێربون خۆراك بخوات، پێشی وایە دەبێت شارەزایی ئەوە هەبێت خانەكانی جەستە پێویستیان بە چ جۆرە خۆراكێكە.

 

ئاوێنە: ئەو پسپۆرەی بواری خۆرام بە ماڵپەری فەرمی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی راگەیاندوە خۆراك زۆرگرنگە، هەمو ئەوماددە خۆراكیانەی بەكار دەهێنرێن تەنها بۆ تێركردن نەبێت، دەشڵێت "لەجەستەی مرۆڤدا بەملیارەها خانە هەیە و ئەركی جیاوازیان هەیە وەك خانەی چاو، پێست و مێشك و جگەر، دڵ، هەمو شوێنەكانی دیكەی مرۆڤ ،هەمو ئەم بەشانەی جەستە پێویستی بەوەهەیە ڕۆژانە ماددەی خۆراكی پێ بدرێت تاهەریەكەیان ئەركی خۆیان ئەنجام بدەن، بۆیە ئەگەر كەمی ماددەكان لەجەستە نەدۆزرێتەوە، دواجار لەمرۆڤدا دەیكاتە نەخۆشی و بەدەستییەوە دەناڵێنێت".


ئاماژەبەوەش دەكات مرۆڤ پێویستە زانیاری هەبێت لەسەر ئەو خۆراك‌و خواردنەوانەی رۆژانە سودیان لێ دەبینێت، دەشڵێت "لەڕێگەی خۆراكی تەندروستەوە دەتوانیت ڕێگری بكرێت یاخود دور بیت  لەهەمو ئەو جۆرە نەخۆشیانەی ئێستا توشی مرۆڤەكان بونەتەوە، لەڕێگەی ماددە خۆراكیەكانەوە دەتوانرێت هاوسەنگیەك لەنێوان كانزاكان و ڤیتامینەكان دروست بكرێت بەو ماددە خۆراكیانەی كە لەش پێویستیەتی".

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×