2019-08-10   738     
ئایەتوڵا خامنەیی، مەرجەعی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە حاجیان دەکات دژی بڕیارێکی ترەمپ بوەستنەوە.
ئاوێنه: خامنەی لە پەیامێکیدا، کە ئەمرۆ شەممە لە تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران پەخش دەکرا، ئیدانەی پرۆژەکەی ترەمپی کرد سەبارەت بە چارەسەی کێشەی فەلەستین-ئیسرائیل و داوای لە حاجیان کرد دژی بوەستن.
مەرجەعی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارەکەیدا وتی "ئەو فێڵە ناوی نراوە رێکەوتنی سەدە لەلایەن ئەمریکای خۆسەپێن و دۆستە ناپاکەکانی پێشنیازکراوە و نەک تەنها فەلەستین، بەڵکو تاوانە دەرهەق بە مرۆڤایەتی ئەنجامدەدرێت".
ڕێبهری ئێران پیلانی گرێبهستی سهدهی به پیلانی ئهمریکا و هاوپهیمانهکانی له دژی جیهانی ئیسلام ناو برد و جهختی کردهوه که ئهم پیلانه له دژی مرۆڤایهتی دێت و به بڕوا و تێکۆشانی بهرهی خۆڕاگری چارهنووسی شکست دهبێت.
بەگوێرەی تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران، پەیامەکەی خانمەیی لەلایەن حاجیان ئێران لە مەککە خوێنراوەتەوە.