ترەمپ: ھۆلیود رەگەزپەرستە
  2019-08-10       1480       
دۆناڵد ترەمپ بۆچوونی خۆی دەربارەی ھۆلیوود خستەروو و لەوبارەیەوە رایگەیاند  ''ھۆلیوود زۆر خراپە و لەراستیدا رەگەزپەرستە''.

ئاوێنه‌: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا دەربارەی ھۆلیوود و فلیمەکانی بۆ رۆژنامەنووسان لە باخچەی کۆشکی سپی دوا و هێرشێکی زۆری کردە سەر ھۆلیوود و جەختی لە خراپی کردەوە و وتی، ''ژمارەیەکی زۆری ئەو فیلمانەی کە بەرھەمی دەھێنن بۆ وڵاتەکەمان مەترسیدارە. ئەو کارانەی کە ھۆلیوود دەیکات ئەو کارانەن کە زیانی گەورەیان بۆ وڵاتەکەمان ھەیە. ھۆلیوود بەراستی زۆر خراپە. باس لە رەگەزپەرستی دەکەین، لە راستیدا ھۆلیوود رەگەزپەرستە''.

ئەمە لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ پێش هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ئەمریکا بۆ ساڵانێک بەشداری لە پرۆگرامەکانی تەلەڤیزیۆنی کردووە. هاوکات لە لایەن بەشێک لە ئەستێرەکانی ھۆلیوودەوە زۆر بە توندی رەخنەی لێ دەگیرا و بە ''رەگەزپەرست'' ناوبراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×