بەریتانیا: كوردێك لەسەر تاوانی بڵاوكردنەوەی ڤیدۆی سێكسی سزا درا
  2019-08-10       3392       

ئا: كاوە ڕەش، ‎بەریتانیا 


‎بەشێك لەڕاگەیاندنەكانی بەریتانیا  بڵاویانكردۆتەوە كە كوردێكی تەمەن ٢٩ ساڵ بەناوی (ك.س)،  ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو،  ٢٦ مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، بەهۆی داونلۆدو بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەكی سێ خولەكی لەسەر مۆبایلەكەی كە گرتەیەكی سێكسی تێدا بوەو تێیدا دەستدرێژی‌و لاقەی كچێكی منداڵ كراوە، دواتریش بڵاویكردوەتەوە لەڕێگای نامەی واتس ئەپەوە، كە بۆ چوار هاوڕێی  دیكەی خۆی ناردوە.


‎ئەگەرچی ئەو سزادراوە كوردە، نكۆڵی دەكات لەو تاوانەی خراوەتە پاڵی، بەڵام ڕاگەیاندنەكان ئەویان وەك كەسێكی منداڵباز (paedophile) ناساندوە.

تاوانبار دەڵێ "ئەو لەلایەن چەند كەسێكی دەمامكدارەوە ڕفێندراوەو لەشوێنێك ئەویان سەرخۆش‌و مەست كردوەو ئاگادار نەبووە كەچی ڕویداوە، بەڵكو ئەو كەسانەی ئەویان ڕفاندوە، ئەو گرتە ڤیدیۆیەی دەستدرێژی كردنە سەر مندڵەكەیان، داونلۆدی ناو مۆبایلەكەی كردوە".


‎لەبەرامبەردا فەرمانبەری لێكۆڵەرەوە،  بڕوا بەو چیرۆكە ناكات و دەڵێ "ئەوە تەنها بۆ شاردنەوەی تاوانەكەیە".


‎فەرمانبەر  Julian Jones لەداواكاری گشتی  لەدادگای باڵای شاری هۆڵ لەكاتی دادگایی كردندا بە دادوەری ڕاگەیاند "لەڕاستیدا ئەوان لەڕێگای هەژماری تایبەتی فەیسوكی تاوانبارەوە،  فەیسبوك هەواڵی داوە كە ئەو هەژمارە كارێكی ڕێپێنەدراوو نایاسایی دەكات، ئەوانیش لەو ڕێگایەوە شوێن پێ و ناونیشانی تاوانباریان دۆزیوەتەوەو چونەتە بەردەرگای تاوانبار".


‎هەرچەندە تاوانبار دەڵێ "لەلایەن پێنج كەسەوە ڕفێندراوەو تەلەفۆنەكەیان لێستاندوەو دواتر داویانەتەوە"، بەڵام پۆلیس دەڵێ "لەڕێگای IP ئینتەرنێتی ماڵەكەیەوە،  ناونیشانی
‎خۆی بوە، هەروەها پەیوەست بوە بەو تەلەفۆنەشەوە كە ئەو خاوەنی بوە  تێیدا گرتەی لاقە كردنەكە داونلۆدو بڵاو كراوەتەوە".


‎ئەو كە بۆ چوار كەسی دیكەی ناردوە، لەنێویاندا ئافرتێك كە لەشاری وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا نیشتەجێیە.


‎ئەفسەری پۆلیس لەناوچەی Humberside دەڵێ "سەرباری ئەو تاوانە دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتوە  كە تاوانبار هەر لەڕێگای ئینتەرنێتەوە گەڕاوە بۆ چەندین ڤیدیۆو وێنەی منداڵان كە گۆگلی كردون، وەك كچانی لاسار لەمەكتەب و كچانی ڕوتی ناو پاسی مەكتەب، چەند وشەو دەستەواژەی دیكەی كچانی هەرزەكاری بەكارهێناوە لەكاتی گەڕان لەسەر ئینتەرنێتت".


‎لەکاتی بەندكردنی ئەو بۆ ٢٦ مانگ، دادوەر  Paul Watson  پێیگوت "تۆ تاوانێكی جدی و ترسناكت ئەنجام داوە لەڕێی دابەزاندن و بڵاو كردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی  منداڵان ئەمەش وام لێدەكات كە ڕاستەخۆ  بتخەمە زیندانەوە".


‎سەرباری ئەوەش، ‎لەگەڵیدا ناوی (ك. س)، ؛ە بەبنەچە کوردی باشورە، دەخرێتە ناو لیستی تاوانە سێكسیەكانەوە، بۆ ماوەی دە ساڵی داهاتوو.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×