بانکی نێودەوڵەتی جیهانی له‌باره‌ی ئاستی بەکاربەر هۆشداری دەداتە حکومەتی عێراق
  2019-08-10       614       

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ''بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری داوە بە عێراق لەبارەی گەیشتنی ئاستی بەکاربەر بە هێڵی سوور لە بوودجەی گشتیی فیدرالیدا''.

ئاوێنه‌: ریاز محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەهاوپەیمانی سائیرون لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ''بانکی نێودەوڵەتی حکوومەتی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە ئاستی بەکاربەر لە چوارچێوەی بوودجەی گشتیی فیدرالیدا گەیشتووەتە هێڵێ سوور''.

ریاز محەمەد وتی، ''رێژەی بەکاربەر لەسەدا ٢٥ی تێپەڕاندووە، ئەمەش ئاماژەیەکی مەترسیدارە لەسەر دۆخی دارایی وڵات''.

ریاز محەمەد روونی کردەوە کە بەرزبوونەوەی رێژەی بەکاربەر لە بوودجە ئاماژەیەکی مەترسیدارە کە حکوومەت ناتوانێت دامەزراندن و پرۆژەکان جێبەجێ بکات.

پەرلەمانتارەکەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد کەمکردنەوەی ئەو رێژەیە پێویستی بە بەگەڕخستنی کەرتی تایبەت هەیە، هەروەها رێژەی خەرجییەکان لە بەکاربەرەوە بگۆڕێت بۆ وەبەرهێنان.

هەفتەی رابردوو سندووقی نێوەوڵەتی دراو داوای لە حکوومەتی عێراق کردبوو خەرجییەکانی لە بواری کارەبادا کەمبکاتەوە، هاوکات داوای کردبوو کە چاکسازییەکی گشتگر لە کەرتی بانکییدا بکات.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×