2019-08-11   653     
له مزگه‌وتی ئه‌قسا له قودسی رۆژهه‌ڵات پێكدادان له نێوان سه‌دان فه‌ڵه‌ستینی و جوله‌كه روویدا پۆلیسی ئیسرائیل ده‌ستوه‌ردانی كرد.
ئاوێنه: سه‌دان فه‌ڵه‌ستینی به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن ڕوویان كرده مزگه‌وتی ئه‌قسا له قودسی رۆژهه‌ڵات به‌ڵام له‌لایه‌ن جوله‌كه‌كانه‌وه رێگه‌یان پێنه‌درا بچنه مزگه‌وته‌كه‌وه به‌مه‌ش پێكدادان له نێوانیان روویدا.
شایەنی باسە له كاتێكدا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به گوتنه‌وه‌ی ته‌كبیر و دروشم كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر پۆلیسی ئیسرائیل نیشاندا پۆلیس به به‌كارهێنانی گازی فرمێسكڕێز، بۆمبی ده‌نگی و گوله‌ی پلاستیكی به‌كارهێنا و به‌مهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك فه‌ڵه‌ستینی برینداربوون و ژماره‌یه‌ك فه‌ڵه‌ستینی ده‌ستگیر كران.