ئوردن بەبڕی 40 هەزار دۆلار سزایی کازم ساهر ده‌دات
  2019-08-11       1702       
گۆرانبێژی بەناوبانگى عێراقی کازم ساهر بەبڕی زیاتر لە 40 هەزار دۆلار سزای دارایی درا, بەهۆی ئەوەی لە وڵاتی ئوردن چەند کۆنسێرتێکی ئەنجامداوە بێ ئەوەی ڕەزامەنی سەندیکای هونەرمەندانی ئەو وڵاتە وەربگرێت.

ئاوێنه‌: سەندیکای هونەرمەندانی ئوردن، رایگه‌یاند  ''کازم ساهر لە هەفتەی ڕابردوو چوار کۆنسێرتی لە شاری عەمان پایتەختی ئوردن ئەنجامداوە، بە بێ ئەوەی بەڵگەی ڕێگەپێدان لە سەندیکای هونەرمەندانی ئەو وڵاتە وەربگرێت بۆیه‌ ئاگادارکردنەوەیەکی یاسایمان ئاڕاستەی ئه‌و هونەرمەنده‌ كردوه‌''. 

سەندیکای هونەرمەندانی ئوردن ئاماژەی بەوەداوە "کازم ساهر هەفتەی ڕابردوو چوار کۆنسێرتی ئەنجامداوە داهاتی لە هەر کۆنسێرتێک 110 هەزار دۆلار بووە، لە ئێستاشدا سەندیکای هونەرمەندانی ئۆردن داوای 44 هەزار دۆلار دەکات وەک قەربوو, یەک هەفتە مۆڵەت بە کازم ساهر دراوە بۆ ئەوەی پارەی سزاکە ڕادەستیان بکات، بە پێچەوانەوە سکاڵا دژی لە دادگا تۆمار دەکەن''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×