لە پاکستان بەهۆی لافاوەوە ٢٤ کەس گیانیان لەدەست دا
  2019-08-11       282       
له‌ ئاكامی ئه‌و لافاو و رۆچوونی زه‌ویه‌ی به‌هۆی بارانی به‌خوڕه‌وه‌ پاكستانی گرتووەته‌وه‌، ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. 

ئاوێنه‌: میدیاكانی پاكستان بڵاویان کردەوە، ئه‌و باران بارینه‌ به‌خوڕه‌ی ماوه‌ی ١٦ كاتژمێری خایاند‌ له‌ نێوان شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌دا له‌ شاری كەراچی ناوه‌ندی ویلایه‌تی سیند لافاو و رۆچوونی زه‌وی روویدا.

ئه‌مه‌ش پچڕانی ته‌زووی كاره‌با و هێڵەکانی ته‌له‌فۆن و داڕووخانی ستونه‌كانی كاره‌بای لێكه‌وته‌وه‌ و به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان به‌ ته‌زووی ستونه‌ كاره‌باییه‌كانیشه‌وه‌ ١٢ كه‌س بوونه‌ قوربانی.

ئه‌و كه‌سانه‌یش به‌هۆی لافاوه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ گیریان خواردبوو به‌ كۆپته‌ر و ئامێرەکانی رێگاوبان رزگار كران.

له‌ ویلایه‌تی هایبه‌ر پاختونخوا باكووری رۆژئاوای پاكستانیش به‌هۆی لافاو، رۆچوونی زه‌وی و داڕوخانی میچی خانووه‌كانه‌وه‌ ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٢ی دیكه‌یش برینداربوون.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×