سوپاى پاسداران: هێزەکانمان دەتوانن لەهەر کاتێکدا بێت هەر کەشتییەک بمانەوێت دەستبەسەری بکەن
  2019-08-12       811       
فەرماندەى دەریاوانى لە سوپاى پاسدارانى ئێران، رایگەیاند ''هێزەکانمان دەتوانن لەهەر کاتێکدا بێت هەر کەشتییەک دەستبەسەر بکەن، تەنانەت ئەگەر کەشتى بەریتانى و ئەمریکیش هاوەڵى بێت''.

ئاوێنه‌: عەلى رەزا تەنگسیرى، فەرماندەى دەریاوانى لە سوپاى پاسدارانى ئێران، لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا هۆشداریدا لە هەر دەستوەردانێکی نایاسایى لە ئاوى کەنداودا وپ ەیامێکیشى ئاڕاستەى دەوڵەتانى ناوچەکە و جیهان کرد و ئاماژەى بەوەدا "ئێران بەردەوام دەبێت لە گرەنتیکردنى گەرووى هورمز بۆ ئەوەى بتوانێت لەوێوە هەناردەى نەوت بکات".

روونیشیکردەوە، ئەمریکا و بەریتانیا لەهەوڵى ئەوەدان سیناریۆى نوێ لەناوچەکە بسەپێنن بە ئامانجى ئەوەى شەرعییەت بە بوونیان لە ئاوى کەنداو بدەن، پلانى ئەوەشیان هەیە دەوڵەتانى ناوچەکە تاڵان بکەن و دەوڵەتانى ئەوروپا و رۆژئاواى ئاسیا بەکاربهێنن کە پێویستییان بە نەوتى ئێران هەیە.

لەبارەى دەستبەسەرداگرتنى کەشتییە بەریتانییەکەش، فەرماندەى دەریاوانى لە سوپاى پاسدارانى ئێران، ئاماژەى بەوە کرد "هیچ دادپەروەرانە نییە ئێمە کەشتییە بەریتانییەکە ئازاد بکەین کە پیشێلى یاساى نێودەوڵەتى کردووە و ئەوان کەشتییەکەى ئێمە ئازاد نەکەن".

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە، ئاسایشى کەنداو بەلاى ئێرانەوە زۆر گرنگە و وڵاتەکەشى ئاسایشى گەروى هورمزى گەرەنتى کردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×