مهسعوود بارزانی رای دەگهیێنێت، ''رێگه نادهین جارێكی تر خوێنی كورد به دهستی كورد بڕژێت و لەو بارەیەوە نیگەرانی خۆشی دەربڕی''.
ئاوێنه: ئەمرۆ دوو شهممه 12ی ئاب، مهسعود بارزانی سەردانی ناوچەی باڵەکایەتی کرد و وتارێکی خوێندەوە، لە میانی وتارەکەیدا نیگهرانیشی لهبارهی رهوشی ئهمنی ناوچه سنوورییهكان دهربڕی.
بارزانی، له سهردانێكدا ناوچهی باڵهكایهتی بهسهر كردهوه و لهگهڵ كهسایهتییهكانی ئهو دهڤهره كۆبوهوه و باسی لە ڕەوشی ئەمنی ناوچە سنوورییەکان کرد.
سەرۆک مەسعود بارزانی وتی: "ئەو دەڤەرە، دەڤەرێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە، بارەگای سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلوول لێرە بووە، خەڵکێکی زۆر دڵسۆز و بە بیروباوەڕ لەو ناوچەیە پەروەردەکراوە، زەحمەتێکی زۆریان کێشاوە، فشارێکی زۆری دووژمنیان لەسەر بووە، شەو و رۆژ فڕۆکە بەسەر ئەو ناوچەیە سووڕاوەتەوە و گوندەکانی بۆردوومان کردووە، زۆرێک لەو گوندانەی کەوتبوونە سەر هێڵی بەرە لە گەرووی عومەر ئاغاوە تاوەکو دەگاتە دۆڵی ئاکۆیان، ئەو گوندانە شەو و رۆژ لەژێر ئاگری تۆپخانەی دووژمندابوون، گوندەکانیش کە دەکەوتنە قووڵایی ناوچەکەش لەژێر هێرشی بۆردوومانی فڕۆکەکاندابوون. خەڵکەکە خۆڕاگر بوون و پابەندبوون بە یاسایەکانی شۆڕش و شۆڕشیان بە موڵکی خۆیان دەزانی".
بارزانی وتیشی: "دوژمن زۆر هەوڵیدا جاسووس لەو ناوچەیە دروستبکات، بەڵام پێی نەکرا. زۆر هەوڵیدا دۆخی شۆڕش تێکبدات، چونکە دەیزانی ئەگەر لێرە تێکبچێت لە هەموو شوێنەکانی دیکەش دۆخەکە تێکدەچێت، بەڵام نەیتوانی، بۆیە ئەمڕۆ من بە دەرفەتم زانی کە بێمە خزمەتی ئێوە بۆ جەژنە پیرۆزە، بۆ ئەوەی داوای لێبووردنیشتان لێبکەم، چونکە ئەگەر ئێوە گلەیی بکەن گلەیی ئێوە قبووڵ دەکەم ئەگەر نەشیکەن لە چاکەی خۆتانە. بەڵام من گلەیی لەخۆم دەکەم دەبووا من ساڵێ جارێک هەر بهاتمایەتە ئەو ناوچەیە، ئێستاش وەکو باسمکرد بۆ جەژنە پیرۆزە هاتووم بۆ ئەوەی ئەحواڵی ئێوەش بپرسم و ناوچەکەش ببینمەوە.
ئینشەڵڵا لە ئاییندەیەکی نزیکدا بەرنامەیەکی رێکوپێک دەبێت بۆ ئەو ناوچەیە دابنرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتگوزاری باشتر پێشکەشی ئەو ناوچەیە بکات. چۆن ئەو ناوچەیە بەرگەی فشارێکی زۆری لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان گرت، دەبێت قەرەبوو بکرێتەوە، زۆر خۆشحاڵم کە دەرفەتی ئەوەم بۆ رەخسا بێمە سەردانی ئێوە، جارێکی دیکە جەژنتان پیرۆز بێت".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، مەسعود بارزانی نیگەرانی خۆی لەو بارودۆخە پیشاندا کە لەسەر ناوچە سنوورییەکان هەیە و رایگەیاند: "لەڕاستیدا ئێمە نیگەرانیشین لەو بارودۆخە نالەبارەی لەسەر سنوورەکان دروستبووە. هەندێکجار تۆپبارانە و هەندێکجار بۆردومانە هی ئێران و تورکیا، بێگومان ئەگەر بەهانە نەدرێتە دەست ئێران و تورکیا، نە تۆپباران دەکرێت و نە فڕۆکەش بۆردوومان دەکات، لەبەر ئەوە دەبێت چارەسەری ئەو بارودۆخە بکرێت بەشێوەیەک خەڵکی ئەم دەڤەرە و هەموو ناوچەکانی دیکە چیتر باجی ئەو باردۆخە نالەبارە نەدەن".
مەسعود بارزانی وتیشی: "ئێمە لەهەوڵداین، بە شێوەیەک کە نابێت خوێنی کورد بە دەستی کورد بڕژێت. بەڵام پێویستە موراعاتی وەزعی هەرێم بکرێت. تەنیا شوێنە کە ئومێدی خەڵکە. ئەگەر ئەم ئومێدە نەما هەموو شت تەواو دەبێت".