2019-08-12   435     
حەشدی شەعبی رایگەیاند، ٣ ئەندامی ریکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی موتەیبیجە-ی نێوان پارێزگای سەلاحەدین و دیالە کوژران.
ئاوێنه: راگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمرۆ دووشەممە ١٢ی ئاب ٢٠١٩، ٣ ئەندامی ریکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی موتەیبییە-ی نێوان پارێزگای سەلاحەدین و دیالە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون .
هاوکات لە هەواڵەکەدا هاتووە، ''هێزی هاوبەشی نێوان کەتیبەی دووەم لە بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوە و لیوای ٢١ی حەشد هەڵسان بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی''.
لە هەواڵەکەدا دەشڵێت، 'لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٣ چەکداری داعش کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوون''.