وەزیری دەرەوەی عێراق: بەشداریكردنی ئیسرائیل لەدەستەبەركردنی ئاسایشی كەشتیوانی لەكەنداو رەتدەكەینەوە
  2019-08-12       977       

محەمەد حەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، وڵاتەكەی بەشداریكردنی هێزەكانی ئیسرائیل لە دەستەبەركردنی سەلامەتی هاتوچۆی كەشتییەكاندا لە كەنداو رەتدەكاتەوە.
ئاوێنە: محەمەد حەكیم لەتویتێكدا رایگەیاند، كە وڵاتانی كەنداو خۆیان دەتوانن دەستەبەری سەلامەتی هاتوچۆی كەشتییەكان لەكەنداو بكەن.

محەمەد حەكیم لەتویتەكەیدا وتویەتی"عێراق بەشداریكردنی هێزەكانی قەوارەی زایۆنی لە هەر هێزێكی سەربازیدا بۆ دەستەبەركردنی هاوچۆی كەشتییەكان لە كەنداوی عەرەبی رەتدەكاتەوە."

جەختیشی كردۆتەوە كە وڵاتانی كەنداو خۆیان توانای دەستەبەسەركردنی هاوچۆی كەشتییەكانیان لەكەنداو هەیە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە وڵاتەكەی هەوڵی هێوركردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە دەدات لەڕێگەی دانوستانی لەسەرخۆوە و بونی هێزە رۆژئاواییەكان لەناوچەكە دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لەسایەی گرژییەكانی كەنداودا، پێشتر مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندبو كە وڵاتەكەی كاردەكات بۆ دروستكردنی هاوپەیمانییەكی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی كەشتیوانی لەگەروی هورمز.

یەسرائیل كاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل-یش جەختی كردەوە كە وڵاتەكەی لەو ئەركە دەریاوانییەدا بە سەرۆكایەتی ئەمریكا بەشداری دەكات لەپێناو دابینكردنی ئاسایشی كەشتیوانیی لە كەنداو.

بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندبو  كە بونی هەر رۆڵێكی ئیسرائیل لە هەر هاوپەیمانییەكی دەریاییدا لە كەنداو، هەڕەشەیەكی رونە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و وڵاتەكەی مافی خۆیەتی روبەڕوی ببێتەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×