ڤیدیۆ؛ تەقینەوەی كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی حەشدی شەعبی لە بەغدا
  2019-08-12       1136       

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی حەشدی شەعبی لە باشوری شاری بەغدا تەقیەوە.

ئاوێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكەی بەغدا رایگەیاند، دەنگی تەقینەوەكان لەئەنجامی گڕگرتنی كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی بوە لە بنكەی سەربازی "سەقەر"ی سەربە حەشدی شەعبی لە باشوری شاری بەغدا.

بەپێی میدیا عێراقییەكان ئەو كۆگایەی تەقینەوەكەی تێدا رویداوە دەكەوێتە ناوچەی ئەبو دەشیر بوە لە باشوری بەغداو هێزە ئەمنییەكان چونەتە ناوچەكە بۆ كۆنترۆڵكردنی و هێشتا زیانەكانی نەزانراون.

پێشتر میدیا عێراقییەكان دەنگی تەقینەوەكەیان بە كەوتنە خوارەوەی موشەك ناوبردبو.

هیشام هاشمی، شارەزای ئەمنی و ستراتیژی لەتویتەر لەبارەی تەقینەوەكەوە رایگەیاندوە كە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی سەر بەحەشدی شەعبی گڕی گرتوەو لەئەنجامدا هەندێك موشەكیش تەقیونەتەوەو دەرچون.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە تیمەكانی بەرگری شارستانی خەریكی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن و هیچ زیانێكی گیانی تا ئێستا تۆمارنەكراوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×