وەزارەتی تەندروستی عێراق: لەتەقینەوەی كۆگای چەك و تەقەمەنییەكەی بەغدادا، 13 كەس بریندار بون
  2019-08-12       627       
تیمەكانی بەرگری شارستانی لە شوێنی روداوەكە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی حەشدی شەعبییەوە لەباشوری شاری بەغدا، 13 كەس بریندار بون.

ئاوێنە: سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەكە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، حەوت بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی یەرموك و شەش برینداری دیكەش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی مەحمودیە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە سەرجەم بریندارەكان برینەكانیان سوكەو هەندێكیان لەئێستادا چارەسەر وەردەگرن و هەندێكی دیكەشیان دوای وەرگرتنی چارەسەر بەهۆی باشی دۆخی تەندروستیانەوە نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی گڕگرتنی كۆگایەكی تەقەمەنی لە بنكەیەكی سەربازی سەر بە حەشدی شەعبی لەناوچەی دۆرە-ی باشوری بەغدا، دەنگی تەقینەوەو دەرچونی هاوەن بیسترا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×