بەهۆی نەبونی مۆڵەتەوە وەرشەیەكی گۆرینی سیستمی سوتەمەنی ئۆتومبێل دادەخرێت
  2019-01-20       578       

 

بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە وەرشەیەكی گۆرینی سیستمی سوتەمەنی ئوتومبێل لە سلێمانی لەلایەن لیژنەی سەلامەتی باڵخانەكانەوە دادەخریت، و سەرۆكی لیژنەكەش دەڵیت رێگە بەكاركردنی نادرێت تا ئەوكاتەی مۆڵەت بۆ بەردەوامبوونی كارەكەی دەرئەكات.


ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" ماڵپەری فەرمی بەرێوەبەرایەتی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند پاش ئەوەی لەلایەن لیژنەی سەلامەتی باڵەخانەكانی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانییەوە چەند جارێك خاوەنی وەرشەیەكی گۆرینی سیستمی سوتەمەنی ئۆتۆمبێل لە بەنزینەوە بۆ غاز  ئاگاداردەكرێتەوە كە لە ماوەیەكی دیاریكراودا مۆڵەت دەربكات و ئاگادار كرایەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بێت.

لەو بارەیەوە نەقیب ئاوات علی حمە صالح - سەرۆكی لیژنەكە رایگەیاند لەكاتی سەردانكردنی لیژنەكەمان بۆ وەرشەی گرووپی هێزی غاز LPG  دەركەوت كە خاوەنەكەی بە بێ‌ بوونی هیچ مۆڵەتێك كاردەكات, هەر بۆیە لیژنەكەمان ماوەی 20 رۆژی بۆ خاوەنەكەی دیاریكرد تاوەكو لەو ماوەیەدا مۆڵەت بۆ بەردەوام بوونی كارەكەی دەربكات.

ئاوات علی ئەوەشی خستەرو، پاش تەواو بوونی وادەی دیاریكراو و دووبارە سەردانكردنەوەی لیژنەكەیان بۆ شوێنەكە دەركەوت خاوەنەكەی هێشتا بە بێ‌ مۆڵەت كاردەكات، بۆیە دەست بەجێ‌ بە بریاری قائیمقامی سلێمانی بریاری داخستنی درا،  رێگە بەكاركردنی نادرێت تا ئەو كاتەی مۆڵەت دەر ئەكات و پابەندی مەرج و رێنماییەكان دەبێت.

 


راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×