ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەی كۆگای چەك و تەقەمەنییەكەی بەغدا بەرز بوەوە
  2019-08-12       728       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی روداوی تەقینەوەی كۆگای چەك و تەقەمەنییەكەی ئەمڕۆی بەغدا بەزربۆتەوە بۆ كوژراوێك و 29 بریندار.

ئاوێنە: سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەكە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئاماری قوربانیانی تەقینەوەكەی كۆگای چەك تەقەمەنییەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی ناوچەی دۆرە گەیشتۆتە كوژراوێك و 29 بریندار.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە برینی زۆربەی بریندارەكان سوكە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر وەزارەتەكە رایگەیاندبو تەنها 13 كەس لە روداوەكەدا بریندار بون.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی لە بنكەیەكی سەربازی لە باشوری بەغدا، تەقینەوەیەكی زۆر دەنگی بیستر.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكە بەغدا رایگەیاندبو كە تەقینەوەكە لە كۆگایەكی چەك تەقەنی سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە بنكە سەربازییەكە رویداوە، بەڵام دواتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە رونكردنەوەیەكدا هێمای بۆ ئەوە كرد بنكە سەربازییەكە سەر بە پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبییە.

سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندبو، كە تەقینەوەكە بۆتە هۆی برینداربونی 13 كەس كە لەنێویاندا دو كەسی سەربە پۆلیسی فیدراڵی و چواری سەر بە حەشدی شەعبی هەن.

هێمای بۆ ئەوەش كردبو كە تەقینەوەكان تاڕادەیەك بەهێز بون بەڵام بەشێوەیەك لە شێوەكان كۆنترۆڵی ئاگری نێو كۆگاكەیان كردوەو لێكۆڵینەوە لەهۆكارەكەی دەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×