كچێكی دیكەی ئێزیدی رزگاركرا
  2019-08-13       245       

كچێكی دیكەی ئێزیدی دوای پێنج ساڵ لە رفاندنی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە، دوێنێ دوشەممە لە كەمپی هۆڵ لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە رزگاركرا.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی ئێزیدی 24، ئەو كچە رزگاركراوەكە ناوی "دڵسۆز مستەفام عەمی"یەو تەمەنی 20 ساڵانەو خەڵكی گوندی كۆجۆ-ی سەربە قەزای شەنگالە.

ماڵپەڕەكەی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە كچە رزگاركراوەكە پێداویستییە پزیشكییەكانی بۆ ئەنجام دراوەو لەئێستادا لەلای ماڵی ئێزیدییە لە رۆژئاوای كوردستان و دواتر رادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×