كەشتییەكی جەنگی بەریتانیا بەرەو كەنداو بەڕێكەوت
  2019-08-13       717       
كەشتییە جەنگییە بەریتانییەكە

كەشتییەكی جەنگی بەریتانیا بەرەو ئاوەكانی كەنداو بەڕێكەوت بۆ بەشداریكردن لەو ئەركە هاوپەیمانییەی كە لەلایەن ئەمریكاوە سەرۆكایەتی دەكرێت بە ئامانجی پارێزگاریكردن لە كەشتییە بارهەڵگرە بازرگانییەكان.

ئاوێنە: ئەو هەنگاوە دوای ئەوە دێت كە ئێران دەستی بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری بەریتانیادا لە گەروی هورمز گرت، ئەوەش پاش ئەوەی لە لە 4ی تەمموزدا بەریتانیا لە نزیك جەبەل تاریق دەستی بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئێرانیدا گرتبو.

كەشتییە جەنگییەكەی بەریتانیا كە بەرەو كەنداو بەڕێكەوت ناوی كەشتی جەنگی "كەنت" و فەرماندەی كەشتییەكە، ئاندی براون رایگەیاند"هێشتا لەكەنداو بەتەواوی سەرنجمان لەسەر ئەوەیە كە گرژییەكانی ئێستا كەم بكەینەوە."

وتیشی"بەڵام پابەندین بە پاراستنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی و پاراستنی بارە نێودەوڵەتییەكان. لەبەرئەوەش بەرەو كەنداو بەڕێكەوتون."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×