كەشناسی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
  2019-08-13       752       

كەشناسی هەرێم باری كەشوهەوای ئەمڕۆ(سێشەممە)و سبەی(چوارشەممە)ی شارەكانی باشوری كوردستانی بڵاوكردەوەو لەگەڵ بە بەرزی مانەوەی پلەكانی گەرمادا باس لە ئەگەری پروشكە باران لەهەولێر و نمەباران لە دهۆك دەكات.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕأگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی باشوری كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراوی ئەمڕۆ لەهەولێر 46، لەسلێمانی 43، لەدهۆك 45 و لەكەركوك 51 پلەی سەدی دەبێت.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش، كەشناسی پێشبینی كردوە كە ئاسمانی شارەكانی باشوری كوردستان لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەوردا بێت و هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەگەری پروشكە باران لەناوچە شاخاوییە سنورییەكانی هەولێر و هەروەها ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی دهۆك هەیە.

بەپێی پێشبینی كەشناسی، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراوی سبەینێ لەهەولێر 46، لەسلێمانی 43، لەدهۆك 44 و لەكەركوك 50 پلەی سەدی دەبێت.

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×