گەشتیارێكی عەرەب لە ئاوی دوكان خنكا
  2019-08-13       640       

كەمێك لەمەوبەر گەنجێكی گەشتیاری عەرەب لەنێو ئاوی دوكان لەكاتی مەلەكردندا خنكا. بەپێی قسەی قائیمقامیەتی دوكان ئەو شوێنەی گەنجەكە مەلەی تێدا كردوە بۆ مەلەكردن گونجاو نەبوە.

ئاوێنە: قائیمقامیەتی دوكان لەڕاگەیەندراوێكی ڤیدیۆییدا لەلاپەڕەی رەسمی خۆی لەفەیسبوك بڵاویكردەوە كە ئەو گەنجە خەڵكی عەرەبەو خەڵكی پارێزگای دیالەیەو لەدایكبوی ساڵی 1996ەو نەخۆشی شێرپەنجەشی هەبوە.

لەڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت ئەو شوێنەی گەنجەكەی مەلەی لێكردوە پەرژین كراوەو لەسەر لافیتەیەك بە زمانی عەرەبی نوسراوە؛ مەلەكردن لێرە قەدەغەیە.

سەرحەد قادر، قائیمقامی دوكان، كە سەردانی شوێنی روداوەكەی كردوە، رایگەیاند"ئەم شوێنە لە ساڵانی رابردودا چەندین حاڵەتی دیكەی تێدا رویداوە، ئێمە پەرژینمان كردوە لەپێناو سەلامەتی گەشتیاران و هاوڵاتیانداو سەرەڕای ئەوەش گەشتیارەكە هاتوە پەرژینەكەی بەمەقەست بڕیوەو هەڵیداوەتەوەو چۆتە ناو ئاوەكەوەو مەلەی كردوە و لەناوەڕاستی زێكەدا خنكاوە."

وتیشی"هاوڵاتییەكە خەڵكی دیالەیەو لەدایكبوی ساڵی 1996ەو بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بە ئێمە دراوە نەخۆشی شێرپەنجەشی هەبوەو لەنەخۆشخانەی هیوای شاری سلێمانی داخڵكراوە بەڵام ئەمڕۆ هاتوە بۆ گەشت و سەیران."

قائیمقامیەتی دوكان هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە تەرمی گەنجە عەرەبەكە لەلایەن ژمارەیەك مەلەوان و هاوڵاتیانەوە دەرهێنراوەتەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×