208 هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمی كوردستان
  2019-08-13       882       

دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، لەڕۆژی 8ی ئاب تا 12ی ئاب كە دوەم رۆژی جەژنی قوربان دەكات، 208 هەزار گەشتیار هاتونەتە شارەكانی هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم، لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاوێنە نێردراوە رایگەیاند، زۆربەی ئەو گەشتیارانە لە خوارو و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتونەتە هەرێمی كوردستان.

نادر رۆستی هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەوە ئاماری سەرەتاییەو ئاماریی كۆتایی لە رۆژانی كۆتایی جەژندا رادەگەیەنن چونكە بەقسەی ئەو هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامەو ژمارەكە لەزیادبوندایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×