دیالە؛ 70 خێزان لەترسی داعش رێی ئاوارەیی دەگرنەبەر
  2019-08-13       668       
ناوچەی ئیمام وەیس لەپارێزگای دیالە، هێزێكی عێراقی سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنن دژ بە شانەكانی داعش. فۆتۆ: ئەرشیف

ناهیدە داینی، پەرلەمانتاری پارێزگای دیالە لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاشكرایكرد، 70 خێزانی گوندێكی سنوری ئیمام وەیس لەنێوان بەعقوبەو خانەقین لەترسی داعش ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتوەو رێی ئاوارەییان گرتۆتەبەر.

ئاوێنە: ناهیدە داینی، بە ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیوم"ی راگەیاند؛ 70 خێزانی گوندی میارح لە سنوری ئیمام وەیس نێوان بەعقوبەو خانەقین لە باكوری رۆژهەڵاتی دیالە لەترسی هەڕەشەی داعش ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتوەو رێگەی ئاوارەییان گرتۆتەبەر و نیوەڕۆی ئەمڕۆش لەلایەن بازگەیەكی ئەمنییەوە راگیراون و رێگەیان نادرێت بڕۆن.

پەرلەمانتارەكەی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە، ئەو 70 خێزانە، ئەمڕۆ دوای ئەوە دەستیان بە جێهێشتنی ماڵ و حاڵی خۆیان كردوە كە لەچەند رۆژی رابردودا لەلایەن داعشەوە هێرش كرایە سەر گوندەكەیان و تێیدا دو كەس كوژران.

ناهیدە وتوشیەتی"حكومەتی عێراق هیچ پشتیوانییەكی دیاری پێشكەش بە خەڵكی ناوچەكە نەكردوە وێڕای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج ساڵی یەك لەدوای یەك بەڕوی شانەكانی داعشدا وەستاونەتەوە."

جەختیشی كردۆتەوە كە دەرچونی ئەو خێزانانە لەناوچەكانیان دەبێتە هۆی دروست بونی بۆشاییەكی ئەمنی لەو ناوچە گرنگەداو دەشبێتە مایەی زیادبونی هەڕەشە ئەمنییەكان لەسەر چەند ناوچەیەكی فراوانتر لەوانەش رێگەی بەعقوبە-خانەقین كە بە ناوچەی ئیمام وەیسدا تێپەڕدەبێت و یەكێك لە گرنگترین رێگەكانی پارێزگای دیالە.

ئاشكراشیكردوە كە حكومەت خەڵكی ئەو ناوچەیەی لە دۆسیەی ئاوارەكان و پشتیوانیكردنی ناوچە ئازادكراوەكاندا دەرهێناوەو رونیشیكردۆتەوە كە 12 هەزار خێزانی ناوچەكە بەهۆی ئازاری پێنج ساڵ دورییەوە دەناڵێنێت و چاوەڕوانی گەڕانەوەن بۆ ناوچەكانیان بەبێ ئەوەی هیچ چارەسەرێكیان بۆ كرابێت بەهۆی بەرژەوەندییە سیاسییەكانەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی دیالە بەپێویستیشی زانیوە هەڵوێستێكی نیشتمانی یەكلاكەرەوە سەبارەت بە دۆسیەی ئاوارەكان و پشتیوانی ناوچە ئازادكراوەكان بگیرێتەبەر، بەپێچەوانەوە ئەمان بونیان لە دەسەڵاتدا خیانەتە بەرامبەر بەو بەڵێنانەی كە بە خەڵكی خۆیانداوە لە پشتیوانیكردنی لە مافەكانیاندا.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×