2019-08-13   447     
بەھۆی جەژنی قوربانەوە، ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران روویان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق کردووە و گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت ''لەماوەی چوار رۆژدا زیاتر لە ٢٠٨ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانییان کردووە''.
ئاوێنه: نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم ڕایگهیاند: ''بەھۆی ھاتنی جەژنی قوربانەوە ژمارەیەکی زۆر گەشیار سەردانی ھەرێمی کوردستانییان کردووە و لە رێکەوتی ٨ی ئاب تاکو ١٢ی ئاب زیاتر لە ٢٠٨ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە شارەکانی ھەرێمی کوردستان''.
هەروەها نادر رۆستی رایگەیاندوە : ''زۆربەی گەشتیاران لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق ھاتوون، بەڵام ئەمە ئامارێکی سەرەتاییە و، ئاماری کۆتای ڕۆژانی کۆتای جەژن رادەگەیەنین، چونکە ھاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەکە لە زیاد بوون دایە''.