قایمقامی شنگال: ناوچەی ئارام کاریگەریی لە سەر شنگال و نەینەوا دەبێت
  2019-08-13       403       
قائیمقامی شنگال رایده‌گه‌یه‌نێت ''دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باكووری سووریا كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌ سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ سووریا ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ شنگال و ناوچه‌ سنوورییه‌كان''.

ئاوێنه‌: مه‌حما خه‌لیل قائیمقامی شنگال له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیی ده‌كاته‌وه‌ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ سووریا كه‌ توركیا و ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌ سه‌ر دۆخی شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌ سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ سووریا ده‌بێت.

مه‌حما خه‌لیل پێشنیار ده‌كات كه‌ ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان دروست بكرێت، كه‌ ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو هاندانی ئێزدییه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانیان.

قائیمقامی شنگال له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان، بە هۆی بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ سه‌ر چیای شنگاله كه‌ رێز له‌ یاساكانی عێراق ناگرێت و پێشێلكاریی ئه‌نجام ده‌دات و قائیمقامی شنگال روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ناوچه‌كانیان بۆ په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌‌ پێگه‌یه‌كی ئارام و سه‌رچاوه‌ی چه‌كداركردن و پاره‌داركردن.

مه‌حما خه‌لیل په‌كه‌كه‌‌ به‌ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ هۆزه‌ عه‌ره‌بییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ پێشتر ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌بووه‌ .

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×