سەرکردەیەکى رەوتى سەدر: ئەو چەکانەى لە کۆگاکەی بەغدا تەقینەوە هى وڵاتێکى دراوسێ بوون
  2019-08-13       2265       

سەرکردەیەکى رەوتى سەدر رایدەگەیەنێت ''ئەو چەک و تەقمەنییانەى لە کۆگاکەی بەغدا تەقینەوە هى وڵاتێکى دراوسێ بوون''.

ئاوێنه‌: بەها ئەعرەجى سەرکردە لە رەوتى سەدر لە تویتێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر رایگەیاند، ''لەدواى کوژاندنەوەى ئاگرى کۆگاى چەک و تەقەمەنى سەقر دەرکەوت ئاگرکەوتنەوەکە ئاسایی نەبووە، چونکە حەشدى شەعبى و هێزەکانى تر بەکاریان نەهێناوە''.

ئاشکراشى کردوە، ئەو چەکانەى لە کۆگاکەدا بوون هى وڵاتێکى دراوسێ بوون و بە ئەمانەت لاى ئێمە بوون، بەڵام لەلایەن وڵاتێکى داگیرکەرى ستەمکارەوە تەقێنرانەوە.
ئه‌مرۆ  کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە سەربازگەیەکی سەر بە حەشدی شەعبی لە ناوچەیەکی باشووری بەغدا، تەقینەوە و كوژراوێك و 29 برینداری لێكه‌وته‌وه‌.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×