زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەری هەرێم بەشداریی لە ئاوەدانكردنەوەی موسڵ دەكەن
  2019-08-14       597       

رۆژانە چەندین بازرگان و كۆمپانیای هەرێم كاڵا و خواردن و پێداویستیی ناوماڵ بۆ شاری موسڵ دەگوازنەوە و زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەریش بەشداریی لە پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەی موسڵدا دەكەن.

ئاوێنە: مستەفا عەبدولرەحمان، سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێم بە میدیای یەكێتی راگەیاند؛ دوای رزگاركردنی شاری موسڵ و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ئەو شارە، رۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە بازرگان و كۆمپانیاكانی هەرێم، كاڵا و خواردن و كەرەستەی بیناسازی و بابەتی ناوماڵ بۆ شاری موسڵ دەگوازنەوە، ئەوەش دەرفەتێكی باشی بۆ بازرگانان و كۆمپانیاكانی هەرێم رەخساندوە بۆ ئەوەی سەرمایە گوزارییەكانیان بگوازنەوە بۆ موسڵ.

وتیشی؛ زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر و سەرمایەداری هەرێمی كوردستان بەشداریی لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی موسڵدا دەكەن و كەرەستەی بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە بۆ ئەو شارە دەگوازنەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×