"سەرپەرشتیارێكی كاتی" بۆ فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان دیاریكرا
  2019-08-14       749       

سەرپەرشتیاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان لەبارەی پۆستەكەی رونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت؛ بەشێوەیەكی كاتی پۆستەكەی وەرگرتوەو مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەرۆكی فراكسیۆن دیاری دەكەن.

ئاوێنە: جەمال حەوێز، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات كە بەشێوەیەكی كاتی سەرپەرشتی فراكسیۆنی یەكێتی وەرگرتوەو چاوەڕێی مەكتەبی سیاسی دەكات بۆ دیاریكردنی كەسێكی دیكە بۆ ئەو پۆستە.

جەمال حەوێز، ئەمڕۆ چوارشەممە بە میدیای رەسمی حزبەكەی رایگەیاند"دوای ئەوەی بێگەرد تاڵەبانی كە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بو لەپەرلەمانی كوردستان پۆستی وەزارەتی كشتوكاڵی وەرگرت و د.رێواز فایەق وەك سەرۆكی پەرلەمان دەستبەكار بو، لەلایەن پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتییەوە لەپەرلەمانی كوردستان دیاریكرام كە سەرۆكایەتی فراكسیۆنەكە بگرمە ئەستۆ."

وتیشی"بەشێوەیەكی كاتی سەرپەرشتی فراكسیۆنەكە دەكەم، بۆیە بەمەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانم راگەیاندوە ئەوان كەسێك وەك سەرۆكی فراكسیۆن دیاری بكەن و ئەو ئەركەی پێسبپێردرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×