سبەی گەڕانەوەی حاجیانی عێراق دەستپێدەكات
  2019-08-14       576       

خالید عەتیە، سەرۆكی دەستەی حەج و عومرە رایگەیاند، 10 حاجی عێراق لەكاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵدا گیانیان لەدەستداوەو ئاشكراشیكرد كە سبەی گەڕانەوەی حاجیان بۆ وڵات دەست پێدەكات.

ئاوێنە: خالید عەتیە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەبەیاننامەیەكدا رونیكردەوە كە جگە لەو 10 حاجییە كە گیانیان لەدەستداوە، هەشت حاجی لە نەخۆشخانەی سعودیە داخڵكراون بەڵام دۆخی تەندروستی هەمویان بەرەو باشبون دەچێت.  

بەپێی قسەی سەرۆكی دەستەی حەج و عومرەی عێراق، گەڕانەوەی حاجیان بۆ وڵات لەڕێگەی ئاسمانییەوە لە سبەینێ پێنجشەممە 15ی ئابەوە دەست پێدەكات و تا رۆژی 31ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕو كە كاروانی گەڕانەوەی حاجیان لەڕێگەی وشكانییەوە ماوەی حەوت رۆژ دەخایەنێت و ئەویش لەسبەینێ چوارشەممەوە دەست پێدەكات.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×