وتەبێژی پێنتاگۆن: هێزی زیاتر ڕەوانەی توركیا دەكەین
  2019-08-14       1618       
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا پێنتاگۆن رایدەگەیەنێت ''بۆ دروست کردنی ناوچەی ئارام لە سووریا سەربازی زیاتر ڕەوانەی تورکیا دەکەن''.

ئاوێنه‌: شۆن رۆبەرتسن، وتەبێژی پێنتاگۆن لە لێدوانێكیدا رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فەرماندە سەربازییەكانیان بە مەبەستی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سووریا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانی توركیا لە شاری رحا لە گفتوگۆ و هەماهەنگیدان، لە ماوەیەكی نزیكدا ژمارەیەكی زیاتر سەرباز رەوانەی رحا دەكەن.

لە چەند رۆژی رابردوودا بە مەبەستی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سووریا 90 سەربازی ئەمەریكا گەیشتنە شاری رحا.

لەلایەكی دیكە و پەیوەست بەو بابەتەوە. لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، كارەكانی پێكھێنانی ژێرخانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش بە مەبەستی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری سووریا بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەمەریكا بەردەوامە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە بەھاتنی شاندێكی شەش كەسی ئەمەریكی بۆ شاری ئورفا، كارەكانی ژێرخانی پێكھێنانی ناوەندی جموجۆڵی ھاوبەش دەستیپێكردووە.

له‌ باره‌ی رێككه‌وتنی ناوچه‌ی ئارام و پێكهێنانی ژوورێكی هاوبه‌ش له‌ لایه‌ن توركیا و ئه‌مەریكا، پسپۆڕان پێیان وایه‌، نا روونییه‌ک له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مەریكا و توركیا به‌دی ده‌كرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×