سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر قسه‌كانی مەلا هه‌ڵۆ هاته‌ ده‌نگ
  2019-08-14       1054       

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر قسه‌كانی مەلا هه‌ڵۆ كه‌ به‌ ماریا هه‌ورامی وتبو، هاته‌ ده‌نگ و رایگه‌یاند "پیاوی ئایینی دەبێت لەهەموو هەلومەرجێکا گوڵاوپرژێنی رۆحی گوێگرەکانی بکات، ئه‌گه‌ر واش نه‌بوو داوای لێبووردنیش جوانی خۆی هه‌ر هه‌یه‌".

ئاوێنه‌: پاش ئەوەی‌ مامۆستا هەڵۆ حەمەڕەشید لە تۆمارێکی‌ دەنگدیدا هێرشی کردە سەر کچە گۆرانیبێژ ماریا هەورامی‌، دواتر لە تۆمارێکی‌ دیکەی‌ دەنگیدا پەشیمان بوەوە و داوای لێبوردنی كرد. 

دكتۆر رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "ئەسڵ ئەوەیە ئازادی رادەربڕین بۆ هەمووان فەراهەم بێت، بەڵام پیاوی ئایینی دەبێت لەهەموو هەلومەرجێکا گوڵاوپرژێنی رۆحی گوێگرەکانی بکات، وشە و دەستەواژەکانی جوان و ئارامی بەخش بن...".؟

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "خۆ ئەگەر وانەبوون ئەوە داوای لێبوردنیش جوانی خۆی هەر هەیە".

سەبارەت بەوەی کە ئەو مامۆستایە داوای لێبوردنی کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە خزمی ماریایە، برایه‌كی ماریا هه‌ورامیش وتی ''من وەک برای ماریا هەورامی ڕای دەگەیەنم کە ئەو بەڕێزە بە هیچ شێوەیەک بەخزمی خۆمانی نازانین و ناشی ناسین و، حسابی ناکەین لەسەر بنەماڵەکەمان. بۆیە بڕیارمانداوە لە ڕێی یاساوە کاری خۆمان بکەین، با دادگا مافی تەشهیرکردن بە ماریا وەربگرێتەوە''.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×