مه‌لا به‌ختیار له‌ روسیایه‌ و ده‌ڵێت: باوەڕی جارانم، سەری بەرامبەر تەرمی ''لینین'' پێ نەوی کردم
  2019-08-14       1640       

لێپسراوی‌ ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستان، مەلا بەختیار به‌سه‌ردانێك له‌ روسیایه‌ و ده‌ڵێت، ''سۆزو باوەڕی جارانم، سەری بەرامبەر تەرمی مۆمیاکراوی (هاوڕێ لینین) پێ نەوی کردم''.

ئاوێنه‌: مه‌لا به‌ختیار له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌ له‌ فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، یەکەمین جارمە، سەردانی روسیا و مۆسکۆ دەکەم ده‌شڵێت، ''گەشتەکەم، لەسەردانی ئارامگای لینینەوە، دەستپێکرد. سۆزو باوەڕی جارانم، سەری بەرامبەر تەرمی مۆمیاکراوی (هاوڕێ لینین) پێ نەوی کردم و سڵاوێکی پڕ لەڕێزیشم لێکرد. رامام لەڕێبازی رابوردووم و بیرێکم لەئێستای روسیا و مۆسکۆ کردەوە''. 

مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، مۆسکۆی لینین و مۆسکۆی پوتین، هەم زەمان و زەمینەکەی و هەم سیستەم و حوکمڕانییەکەی، گەلێک جیاوازە، ئەو دەڵێت "کە گەڕامەوە، لە "کوردستانی نوێ"دا، بەراوردکاری هەستی ئێستام و هەڵوێستی ئەوسام دەنوسم. چاوەڕوان بن"!

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×