2019-08-14   597     
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگەیاند، پلانی جه‌ژن به سه‌ركه‌وتویی جێبه‌جێكراوه ئاماژەی بەوەشدا کە ''کەسێک له شوقه‌كه‌ی خۆی به مردویی دۆزراوه‌ته‌وه''.
ئاوێنه: له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێرئاماره‌كانی رۆژانی جه‌ژنی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان توانرا پلانی جه‌ژن به‌سه‌ركه‌وتویی جێبه‌جێبكرێت ''به جۆرێك له ئاست متمانه‌ی خه‌ڵكدابین سوپاسی هاوڵاتیانیش ده‌كه‌ین كه هاوكارمان بون له جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه'' .
هاوکات ناوبراو وتیشی، ''له رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژن هیچ روداوێكی نه‌خوازراو روینه‌داوه، له رۆژی دوه‌میش له چێشتخانه‌یه‌ك ته‌قه كراوه و په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌رچوه'' .
هەروەها هۆگر عەزیز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، کە له سێیه‌م رۆژی جه‌ژن كاتژمێر هه‌شتی ئێواره پۆلیسی عه‌نكاوه ئاگادار كرانه‌وه له بونی بۆنێكی ناخۆش له‌یه‌كێك له شوقه‌كانی لوبنان سیتی، دوای گه‌یشتنی پۆلیس و ده‌ركه‌وت كه كه‌سێك به‌ناو ی دكتۆر هه‌ڵۆ له شوقه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی داده‌وه‌ری كرا ده‌ركه‌وت كه مردنی ئاسایی مردوه و هیچ ئاسه‌واری لێدان و برینداربون له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌بوه .
شایەنی باسە وتەبەێژی پۆلیسی هەولێر وتیشی، ''په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه بۆ ئه‌و روداوه كراوه‌ته‌وه و سه‌یری گرته‌ڤیدیۆیه‌كانی كامێراكانی چاودێری كراوه ده‌ركه‌وت كه كه‌سه‌كه له 6ی مانگ گه‌ڕأوه‌ته‌وه شوقه‌كه‌ی و تا 13ی مانگ كه ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه''.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له چواره‌م رۆژی جه‌ژن هیچ روداوێكی نه‌خوازراو روینه‌داوه، له ماوه‌ی چوار رۆژی جه‌ژنیش 111876 گه‌شتیار له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه و بازگه‌كان رویان له پارێزگای هه‌ولێر كردوه و به سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه .