مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی له‌سه‌ر مەلا هه‌ڵۆ هاته‌ده‌نگ
  2019-08-14       3244       

مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی، له‌سه‌ر مەلا هه‌ڵۆ هاته‌ده‌نگ‌و ده‌ڵێت ''مامۆستا هه‌ڵۆ هێمای فه‌خرو شانازییه له‌نێو پاكه‌كان و ئه‌هلی ته‌وحید و داوا ده‌كات هه‌موان پشتیوانی‌ بكه‌ن''.

ئاوێنه‌: مه‌لا مه‌زهه‌ر له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌ له‌ فه‌یسبوك،  نوسیویه‌تی، ''جه‌نابی مامۆستا هه‌ڵۆ، هێمای‌ فه‌خر و شانازییه‌ بۆ پاكه‌كان و ئه‌هلی‌ ته‌وحید بۆ خوا ناس و موسڵمانان و میراتگرانی‌ پێغه‌مبه‌ر و دڵسۆزه‌ و بۆ په‌یامی پێغه‌مبه‌ران، هه‌میشه‌ سه‌ر به‌رز و بڵنده‌ له‌ نێو خه‌ڵكی پاك و راستگۆیاندا''.

ده‌شڵێت، ''مامۆستا هه‌ڵۆ دوژمنیشی زۆره‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ران دۆژمنیان زۆرن و ته‌نها له‌به‌ر دوو هۆكار، ئه‌ویش بانگكردنی خه‌ڵكه‌ بۆ خواناسی و خواپه‌رستی و فه‌رمان به‌ چاكه‌ و نه‌هی له‌ خراپه‌، ده‌بێ هه‌موومان رێگا بگرین له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی و ئیشاعه‌ی فاحیشه‌ و مجاهره‌ به‌تاوان''.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، ''ده‌بێت پشتیوانی‌ بین ئه‌و خه‌ڵكه‌ش تێكبشكێنین كه‌ حه‌زیان له‌ فه‌ساد و به‌دڕه‌وشتی و بێئه‌خلاقییه‌ و ده‌یانه‌وێت وڵات و نیشتیمان به‌ره‌ و بێئه‌خلاقی به‌رن''.

مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانی داوا ده‌كات ''دڵسۆزان هه‌ر ئێستا ده‌ستبكه‌ن به‌ پشتیوانی‌ له‌هه‌ڵۆكه‌ی كوردستان''.

ئەمە لەکاتێکدایە ؛م لمب هەڵۆ بەهۆی بەکارهێنانی وشەی نەشیاو بەرامبەر بەکچە هونەرمەندێک کە گۆرانییەکی لەسەر شەقامێکی سلێمانی وتوە، رای گشتی کوردستانی لەدژ جولاوەو دەیانەوێ روبەڕوی دادگای بکەنەوە لەبەر ئەوەی دەستی بۆ ماف‌و ئازادییەکانی مرۆڤ لەکوردستاندا درێژ کردوە.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×