مه‌لا به‌ختیار لەروسیایەو دەڵێت: گەشتەکەم لەسەردانی ئارامگای لینین-ەوە دەستپێکرد
  2019-08-15       550       

لێپسراوی‌ ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستان، مەلا بەختیار به‌سه‌ردانێك له‌ روسیایه‌ و ده‌ڵێت، ''سۆزو باوەڕی جارانم، سەری بەرامبەر تەرمی مۆمیاکراوی (هاوڕێ لینین) پێ نەوی کردم''.


ئاوێنه‌: مه‌لا به‌ختیار له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌ له‌ فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، یەکەمین جارمە، سەردانی روسیا و مۆسکۆ دەکەم ده‌شڵێت، ''گەشتەکەم، لەسەردانی ئارامگای لینینەوە، دەستپێکرد. سۆزو باوەڕی جارانم، سەری بەرامبەر تەرمی مۆمیاکراوی (هاوڕێ لینین) پێ نەوی کردم و سڵاوێکی پڕ لەڕێزیشم لێکرد. رامام لەڕێبازی رابوردووم و بیرێکم لەئێستای روسیا و مۆسکۆ کردەوە''. 

مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، مۆسکۆی لینین و مۆسکۆی پوتین، هەم زەمان و زەمینەکەی و هەم سیستەم و حوکمڕانییەکەی، گەلێک جیاوازە، ئەو دەڵێت "کە
 گەڕامەوە، لە "کوردستانی نوێ"دا، بەراوردکاری هەستی ئێستام و هەڵوێستی ئەوسام دەنوسم. چاوەڕوان بن"!

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×