2019-08-15   832     
نوێنه‌ری پارێزگای که‌رکوک له خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت ''هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ته‌نها سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان ده‌پارێزن و شه‌قام و كۆڵانه‌كان به ده‌ست داعشه‌وه‌ن و حه‌ویجه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر مه‌ترسی جدیان له‌سه‌ره''.
ئاوێنه: شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، نوێنه‌ری پێشووی پارێزگای که‌رکوک له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: "داعش له سنوری که‌رکوک به‌هێزه و نه‌ڕوخاوه و له دوای هێرشی عێراقیش بۆ سنووری حه‌ویجه پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر هیچ ته‌رمێكی داعش نه‌بیندرا و وه‌كو خۆیان ماون له ناوچه‌كه‌دا و به‌شێكیشیان له ناو ئاواره‌كان خۆیان حه‌شار دابوو كه تا ئێستاش ئاواره‌كان هه‌ر ماون بۆیه داعش له ناوچه‌كه به‌هێز بووه و هه‌ر وه‌كو خۆیشی ماوه".
ناوبراو وتیشی: "ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌و دۆخه نه‌دۆزرێته‌وه سیناریۆی 2005 و 2006 و 2007 و 2008 دووباره ده‌بێته‌وه چونكه هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ته‌نها سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان ده‌پارێزن و شه‌قام و كۆڵانه‌كان به ده‌ست داعشه‌وه‌ن بۆیه مه‌ترسی هه‌یه جارێكی دیكه حه‌ویجه و ڕیاز و ره‌شاد بكه‌ونه‌وه ده‌ست داعش و حكوومه‌ت هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نامێنێت".
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا بڕواشی وایه "جگه له ده‌ره‌وه‌ی شار، مه‌ترسیی داعش بۆ ناو كه‌ركوكیش هه‌یه چونكه ئه‌و دیواره‌ی پێشتر پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی شار دروستی كردبو ئێستا نه‌ماوه و ڕێگا بۆ داعش خۆش بووه بێنه ناو كه‌ركوک و خه‌ڵكی خۆیشیان له‌ناو ئیداره و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌دا هه‌یه."