2019-08-15   654     
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "رێكکه‌وتنه‌كه‌ى نێوان توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ دامه‌زراندنى ناوچه‌یه‌كى ئارام له باكوورى خۆرئاواى سوریا، قۆناغ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌مزووانه ده‌ستده‌كرێت به جێبه‌جێكردنى هه‌ندێكیان".
ئاوێنه: شۆن رۆبه‌رتسون، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاند، "ئێستا به‌و بژاردانه‌دا ده‌چینه‌وه كه ده‌رباره‌ى سه‌نته‌رێكى هه‌ماهه‌نگیى هاوبه‌شى نێوان ئه‌مریكى و توركه‌كان ئاماده‌كراون. به‌ڵام میكانیزمى ئاسایش و سه‌قامگیریى به چه‌ند قۆناغێك ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌ره‌تا زیاتر گرنگی به لایه‌نی ته‌ناهی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامی و ئاسایشی ته‌واو له ناوچه‌كه ده‌درێ، پاشان ده‌ست ده‌كرێ به دروستكردنی ناوچه‌ی جیا جیا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
ئامانج له رێككه‌وتنه‌كه، دامه‌زراندنى ناوچه‌یه‌كى ئارامه له‌نێوان سنوورى توركیا و ئه‌و ناوچانه‌ى سووریا كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه كوردییه‌كانى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه)دان.