له‌ چوار رۆژى جه‌ژندا له‌ سلێمانی 22 كه‌س به‌ روداوى هاتوچۆ بونه‌ته‌ قوربانى
  2019-08-15       794       

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ''له‌ ماوه‌ى چوار رۆژى جه‌ژنى قورباندا هه‌شت روداوى هاتوچۆ له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى رویانداوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا 22 كه‌س بونه‌ته‌ قوربانى''.

ئاوێنه‌: كاروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند ''له‌ ماوه‌ی چوار رۆژی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ، هه‌شت روداوی هاتوچۆ له‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش چوار رووداویان له‌ ناو شاری سلێمانی و چوار رووداوه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار بوون، چوار رووداویان وه‌رگه‌ڕان بوون و چواریشیان پێكدادان''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "له‌ ئه‌نجامى هه‌شت رووداوه‌ هاتوچۆكه‌دا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 18 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "له‌ جه‌ژنی قوربانی ساڵی رابردوودا 16 رووداوى هاتوچۆ تۆماركرابوون كه‌ له‌ ئه‌نجامدا 22 كه‌س برینداربوون، هیچ كه‌سێكیش گیانی له‌ده‌ستنه‌دابوو".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×