2019-08-15   1825     
په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاشكرای ده‌كات، ''له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه زیاتر له 100 ملیار دۆلار به نایاسایی براوه‌ته ده‌ره‌وه و، پاره‌ی دزراوی عێراق تا ئه‌مریكای باشوور ڕۆیشتوه''.
ئاوێنه: ڕیاز مه‌سعودی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سائیروون، ڕایگه‌یاند "100 بۆ 150 ملیار دۆلاری عێراق له دوای ساڵی 2003 به قاچاخ براوه‌ته ده‌ره‌وه. به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ش كه حكوومه‌تی عێراق بێئاگایه لێی، به ناوی ده‌زگای هه‌واڵگری و ناو و ژماره‌ی نهێنی، له ڕیزی پاره‌ی به قاچاخ براوی پێش 2003 تۆمار كراوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه به‌وه ده‌كات، زۆرینه‌ی پاره‌ی دزراوی عێراق له سه‌رده‌می جه‌ی گارنه‌ر و پۆڵ بریمه‌ردا نێردراوه‌ته ده‌ره‌وه و ئاڵتونی زۆر له بانكه‌كاندا دزراون و، پرۆسه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یش هه‌یه كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 100 ملیار دۆلار.
ناوبراو ده‌ڵێت، گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی ئه‌و پارانه‌ی كه دزراون و ئاشكرانه‌بونی شوێنی هه‌ڵگرتنیان، وای له په‌رله‌مانی عێراق كردووه كه بڕی 10 ملیۆن دۆلار وه‌كو خه‌لات به هه‌ر كه‌سێك ببخشێت كه حكومه‌ت له شوێنه‌كه‌یان ئاگادار بكاته‌وه.