ناسر ھەركی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، به‌غدا رازی بوه بڕی هه‌شت ملیار دینار له‌بودجه‌ی 2019ی عێراقدا بۆ پێشمه‌رگه جێی بكرێته‌وه.
ئاوێنه: ناسر هه‌ركی، ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه)، به میدیاكانی پارتی راگه‌یاند"لە كۆبونەوەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لەگەڵ فەرماندەكانی ھێزی وشكانی، ئاسمانی و ده‌ریایی عێراق، فه‌رمانده عێراقییه‌كان جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه، كه ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی تیرۆر كردویه‌تی شایانی له‌به‌رچاوگرتنه."
وتیشی "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاندوه، ئه‌وان رازی بون هه‌شت ملیار دینار بخرێتە سەر بودجه‌ی وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بۆ پێشمەرگە خەرج بكرێت."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئاماژه به‌وه نه‌كراوه ئەو بڕه پارەیە لەلایەن خودی وەزارەتی بەرگرییه‌وه دابەش بكرێت یاخود نا، به‌ڵام بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"ئەوان دانیان بەوەدا ناوە كه نەتواندراوە داعش له هه‌ندێ شوێن بنبڕ بكرێت، بۆیه پێویسته ھەماھەنگی زیاتر له نێوان هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌دا هه‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌وه بگه‌نه رێككه‌وتن، كه ئاسایشی ئه‌و شوێنانه به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردو لا بپارێزرێت، بۆ ئەوەی رێگری لە سەرھەڵدانەوەی داعش بكرێت".