هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ''هه‌سه‌ده'' دیله ده‌ستگیرکراوه‌کانی داعش له که‌مپێکی خۆیان له قامیشڵۆی رۆژئاوای كوردستان ده‌هێڵێنه‌وه که واشنتۆن پۆست له ڕاپۆرتێکدا باس له‌وه ده‌کات هێزه کوردییه‌کان چه‌ندین به‌رنامه‌ی جۆراوجۆری بۆ ئه‌و گروپه توندڕه‌وه داناوه به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ژیانی ئاسایی له کۆمه‌ڵگا وه‌ک فێرکردنیان به نیگارکێشی و به‌شدارییان له پۆڵه‌کان.
ئاوێنه: هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ''هه‌سه‌ده'' له چه‌ندین ڕاپۆرتدا ڕایانگه‌یاندووه که نزیکه‌ی 70 هه‌زار ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان ده‌ستگیر کردووه. کورده‌کان دیله‌کانی داعش له سێ که‌مپی جۆراوجۆر ده‌هێڵنه‌وه و واشنتۆن پۆست له ڕاپۆرتێکدا باس له‌وه ده‌کات که چه‌کدارانی داعش که ئه‌ندامێتییان له ناو گروپه ئاشکرا بووه له زینداندان به‌ڵام هێزه کوردییه‌کان به ئه‌نجامدانی چه‌ندین به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر هه‌وڵه‌کانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کدارانه بۆ ژیانی ئاسایی چڕ ده‌که‌نه‌وه.
ڕاپۆرتی وێنه‌ییی شوێنی هێشتنه‌وه‌ی دیله‌کانی داعش له شاری کوردنشینی قامیشڵۆی رۆژئاوای كوردستان:
کلینیکێکی ددان له شوێنی هێشتنه‌وه‌ی دیله‌کانی داعش له قامیشڵۆ
شوێنی زیندانی‌کردنی چه‌کدارانی داعش
شاری قامیشلو
دادگایی کردنی چه‌کدارێکی داعش له شاری قامیشڵۆ
سه‌رتاشخانه‌ی چه‌کدارانی داعش له زیندان
ڕێگای داخڵبوونی گرتووخانه‌ی قامیشڵۆ
شوێنی خه‌وتنی چه‌كدارانی داعش
دۆسیه‌ی دیله‌كانی داعش