2019-08-15   1839     
خانه‌واده‌ى ژنه كوژراوه‌كه‌ى پارێزگارى پێشوى تاران له‌زاوا بكوژه‌كه‌یان خۆشبون، به‌وه‌ش عه‌لى نه‌جه‌فى له سزاى له‌سێداره‌دان ڕزگارى ده‌بێت.
ئاوێنه: مه‌سعود ئوستادى براى میترا ئوستادی لە ئینستاگرام، لێخۆشبوونی خێزانەکەیان بۆ محەمەد عەلی نەجەفی پارێزگاری پێشووی تاران و هاوسەری خوشکە کوژراوەکەی ئاشکراکردووە.
به‌گوێره‌ى یاسا کارپێکراوكانى کۆماری ئیسلامی ئێران، لەئەگەری لێخۆشبوونی کەسوکاری کوژراوەکە، بکوژەکە لە سزای لە سێدارەدان ڕزگاری دەبێت.
30 ى ته‌مموزى 2019 دادگاى ئێران سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر محه‌مه‌د عه‌لى نه‌جه‌فى پارێزگارى پێشووى تاران‌دا سه‌پاند به‌تۆمه‌تى کوشتنی بە ئەنقەستی میترا ستادی هاوسەری دوەمی.
ڕۆژی سێشەممە 27ی ئایاری 2019 میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە محەمەد عەلی نەجەفی پارێزگاری پێشوی تاران هاوسەری دووەمی خۆی بەناوی میترا ئوستاد لە ماڵەکەی خۆیدا بە فیشەک کوشتووە.
میترا ئوستاد ساڵی 1983 لە کرماشان لەدایکبوە، دەرچووی بەشی ژمێریاری بوو و ساڵی 2017 لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شاری ئیسلامشاری پارێزگای تاران بەربژێربوو، بەڵام دەنگی پێویستی نەهێنا.
میترا وتبوی، بەهۆی کۆڕ و کۆبوونەوە سیاسییەکانی ریفۆرمخوازان محەممەد عەلی نەجەفی ناسیووە و بەهاری 2018 ژیانی هاوبەشیان پێکهێنا؛ ژیانێک کە هەر لەسەرەتاوە دەنگدانەوەی زۆری هەبوو. جیاوازی تەمەنی ئەوان 32 ساڵ بوو و جاروبار ئەو جۆرە وێنانەیان بڵاودەکردەوە کە لەنێو بەرپرسانی ئێران‌دا زۆر باو نییە.