2019-08-15   784     
به‌هۆی فشار خستنه‌سه‌ر ئوردن له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک كوتله‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی نه‌یارانی عێراق له سه‌روی هه‌مویانه‌وه ره‌غدی كچی سه‌دام حسێن، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیان به‌رامبه‌ر ئوردن دوچاری هه‌ڵوێستێكی ناخۆش كردووه.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی عوكازی سعودی كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٥ی ئاب، بڵاوكراوه‌ته‌وه و پشتی به زانیاریی سه‌رچاوه‌ی ئاگادار به‌ستووه، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی توشی قه‌یرانی سیاسی بوه و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئوردنیش له‌و نێوه‌نده‌دا كراوه‌ته ئامانج.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری عێراقی به رۆژنامه سعودییه‌كه‌یان وتوه، ''چه‌ند كوتله‌یه‌كی سیاسی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستیان به فشار خستنه‌سه‌ر ئوردن كردووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یارانی حكوومه‌تی عێراق، له سه‌رویانه‌وه ره‌غدی كچی سه‌دام حسێن راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بكه‌نه‌وه''.
سه‌رچاوه‌یێكی په‌رله‌مانی عێراق گوتوویه‌تی: "كوتله سیاسییه‌كانی په‌رله‌مان دۆسیه‌ی داواكراوانی عێراقییان له ئوردن تێكه‌ڵی دۆسیه‌ی بازرگانی نێوان هه‌ر دوو وڵات كردووه، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق ره‌تی ده‌كاته‌وه دۆسیه‌ی داواكراوه‌كان تێكه‌ڵی بازرگانی و ئابووریی نێوان به‌غدا و عه‌ممان بكرێت".
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: "هه‌وڵه‌كانی ئه‌و كوتله سیاسیانه‌ی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌یه رێگه له هه‌ر لێكنزیک بونه‌وه‌یێكی نێوان عێراق و دراوسێ عه‌ره‌به‌كانی بگرن".
هه‌ر چه‌نده حكومه‌تی عێراق ره‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌و دوو دۆسیه‌یه تێكه‌ڵ بكرێت، له به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردن ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه و وتویانه رێگه ناده‌ن هیچ لایه‌نێک له‌و رووه‌وه ده‌ست بۆ سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان ببات.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یێكی حكومه‌تی ئوردنی كه قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی عوكاز كردووه وتویه‌تی: "ئه‌سته‌مه ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ممان له‌ژێر هیچ فشارێكدا ئه‌و نیو ملیۆن هاووڵاتییه عێراقیانه‌ی له سه‌رده‌می جیاجیا به‌تایبه‌تی نه‌یارانی حكومه‌تی نوێی عێراق له كاتی رزگاركردنی عێراق په‌نایان بۆ ئوردن بردووه راده‌ستی هیچ لایه‌نێک بكرێنه‌وه".