2019-08-15   1522     
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەهەژماری تایبەتى خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت ''بەدواداچوون بۆ دۆسیه‌ی شوتی پێنجوێن و ئەو ڤیدیۆیە دەکەن''.
ئاوێنه: لە ڤیدیۆکەدا، کەسێک لە کێڵگەیەکی شوتیدا، کە یەکێکە لەکێڵگەکانی شوتی لە پێنجوێن، باس لەوە دەکات بە دەرمان و بە ماوەى 20 ڕۆژدا شوتییەکان پێدەگەیەنن و زیانێکى زۆریان هەیە.
عەلی حەمە ساڵح دەڵێت، ''له‌گه‌ڵ به‌ڕێز وه‌زیری کشتوکاڵ و به‌ڕێوبه‌ری کشتوکاڵی سلێمانی قسه‌مان کردوه و بڕیاردرا به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه بکرێت و بڕیاری پێویستی بۆ ده‌رده‌کرێت''.
ئاماژەى بەوەشکرد، ''ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست بێت کارێکی مه‌ترسیداره، ئه‌گه‌ر دروستکراویش بێت بۆ دژایه‌تی به‌رهه‌می ناوخۆیه و ده‌بێت ئه‌وانه سزا بدرێن''.
پێشتریش جوتیارانی پێنجوێن به ئاوێنه‌یان راگه‌یاند بوو ''داواكارین له حكومه‌ت به‌كارهێنانی ده‌رمانی پۆسات قه‌ده‌غه بكه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌بێته هۆی شێرپه‌نجه و زیانێكی زۆری هه‌یه''.