تەندروستی سلێمانی: رۆژی شەممە دەوامی رەسمییە
  2019-08-15       1280       

تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد كە رۆژی شەممەی داهاتو لە نەخۆشخانەو سەنتەرو مەڵبەندو بنكە تەندروستییەكان دەوامی رەسمی دەستبپێدەكاتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەئاگادارییەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە رایگەیاند"رۆژی شەممە لە نەخۆشخانە و سەنتەرو مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان دەوامی فەرمیە لە بەیانیان و ئێواران کە سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانین."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی جەژنی قوربانەوە هەفتەیەك پشوی راگەیاندبو و بڕیارە لە فەرمانگەكانی دیكەی حكومەتدا رۆژی یەكشەممە دەست بە دەوامی رەسمی بكرێتەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×