گەنجێك لە بەنداوی دهۆك خنكا
  2019-08-15       430       

ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەنجێكی 20 ساڵان لەكاتی مەلەكردندا لە بەنداوی دهۆك خنكا كە ئەوەش دوەم روداوی هاوشێوەیە لەم هەفتەیەدا.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە گەنجێكی 20 ساڵام كە دانیشتوانی شاری دهۆكە لەكاتی مەلەكردندا لە بەنداوی دهۆك خنكاوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە تیمەكانی بەرگری شارستانی لەئێستادا لەشوێنی روداوەكەن و لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانەوەی تەرمی گەنجەكە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە رۆژی دوشەممەی ئەم هەفتەیە هەر لە بەنداوی دهۆك مێردمنداڵیكی تەمەن 14 ساڵانی خەڵكی ئەو شارە لەكاتی مەلەكردندا خنكاو پاش چەند سەعاتێك تەرمەكەی لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە دەرهێنرایەوەو رەوانەی پزیشكی دادوەریی كرا.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×