‎كۆسرەت رەسول بۆ پارتی: دۆخەكە وا دەخوازێ سەرجەم لایەنەكان بەیەك گوتاری هاوبەش بەرەنگاری تەحەدیاتەكان ببنەوە
  2019-08-15       884       

كۆسرەت رەسول، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی لەپەیامێكی پیرۆزباییدا بۆ پارتی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ئەو حزبەوە دەڵێت، دۆخی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئەوە دەخوازێ سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكان بەیەك گوتاری هاوبەشی نیشتمانی و نەتەوەیی، ساز و ئامادەبن بۆ بەرەنگاربونەوەی تەحەدیاتەكان. 

ئاوێنە: كۆسرەت رەسول لەپەیامەكەیدا كە ئاڕاستەی مەسعود بارزانی و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پارتی كردوە، پیرۆزبایی یادی خەفتاو سێ ساڵەی دامەزراندنی پارتەكەیانی لێكردون.

كۆسرەت رەسول وتویەتی"دۆخی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئەوە دەخوازێ سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكان بەیەك گوتاری هاوبەشی نیشتمانی و نەتەوەیی، ساز و ئامادەبن بۆ بەرەنگاربونەوەی تەحەدیاتەكان و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر بۆ گەلەكەمان، بێگومان ئەمەش تەنها بەیەكڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان دەكرێ."

ئەوەشی خستۆتەڕو"‎ئەزمونی چەند ساڵەی حوكمڕانی لەكوردستان ئەوەی سەلماندوە كە تەنهاو تەنها بەیەكگرتویی دەتوانرێ باشترین خزمەت پێشكەشی هاوڵاتیان بكرێ و بەرەنگاری هەمو هەوڵێكی تیرۆرستان و مەترسی بۆ سەر خاكەكەمان بین."

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×