"ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ قه‌ره‌بووی 10 ملیۆن دیناره‌كه دانراوه، نادیاره"
بڕیاره هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی له‌سه‌رده‌می به‌عسدا ناچاری دوورخستنه‌وه‌و راگواستن‌و توشی زیانی مادی بوون، به‌بڕی 10 ملیۆن دینار قه‌ربوو بكرێنه‌وه. تائێستاش له‌سنوری سلێمانی نزیكه‌ی 40 هه‌زار خێزان مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی قه‌ره‌بووه‌كه‌یان كردووه‌و به‌پێی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی (مه‌حمود عوسمان) پێده‌چێت ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی مامه‌ڵه‌ی قه‌ربووكردنه‌وه ده‌كه‌ن، به‌رزبێته‌وه بۆ 150 هه‌زار خێزان.
تا31/3 مامه‌ڵه وه‌رده‌گیرێ
به‌پێی نوسراوێكی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 (د.محه‌مه‌د عه‌لی ئیحسان)، كه له‌مانگی نۆی ساڵی رابردوودا ناردویه‌تی بۆ هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم، هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی له‌ڕۆژی هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حیزبی به‌عس له17ی ته‌موزی 1968 تا رۆژی رووخانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له9/4/2003 توشی دوورخستنه‌وه‌و راگواستن‌و زیانی مادی بوون، به‌بڕی 10 ملیۆن دینار قه‌ربوو ده‌كرێنه‌وه، له‌و رۆژه‌وه كه ئه‌و نوسراوه هاتووه سه‌رجه‌م قایمقامیه‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌كانی هه‌رێم قه‌ره‌باڵغن‌و جمه‌یان دێت له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستیان كردووه به‌مامه‌ڵه‌كردنی وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌ره‌بووه. هۆكاری ئه‌و قه‌رباڵغییه‌ش بۆ كه‌می ئه‌و ماوه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه حكومه‌تی عێراقی دیاریكردووه بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان، كه دوا رۆژ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كان 31/3 دیاریكراوه. هه‌رچه‌نده وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی ئاماژه‌ی پێده‌كات به‌شێك له‌قایمقامیه‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان داوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كانیان كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌حكومه‌تی عێراقی جه‌ختیان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان كردۆته‌وه له‌به‌رواری دیاریكراودا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی (مه‌حمود عوسمان) ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه له‌پارێزگای سلێمانی‌و سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ماوه‌ی حكومڕانیی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا 2528 گوند‌و 5 قه‌زا‌و 26 ناحیه روخێنراون‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی توشی راگواستن‌و دوورخستنه‌وه بوون، ئه‌وانیش هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌یان ناردووه بۆ به‌غدا.
"هه‌موو كه‌س ده‌توانێ فۆڕم پڕبكاته‌وه"
قه‌ربووكردنه‌وه‌كه، كه بڕه‌كه‌ی 10ملیۆن دیناره‌و بڕیاره هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌وه كه توشی زیانی مادی بوون‌و پێش 9/4 2003 خێزانیدار بوون، وه‌ك مه‌حمود عوسمان باسی ده‌كات، هه‌موو كه‌سێك ئازاده له‌پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی قه‌ربووه‌كه، "به‌ڵام دواتر ده‌بێت ئه‌وه بسه‌لمێنێ كه توشی زیان بووه". یه‌كێكه له‌گرنترین پێداویستیه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن، "سوره‌ت قه‌یدی" ساڵی1957ـه كه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه بیسه‌لمێنێ له‌و ساڵه‌دا ناوی له‌و سنوره‌دا تۆماركراوه. ئه‌مه جگه له‌پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه، ده‌بێت ناسنامه‌ی باری كه‌سی‌و جنسیه‌ی عێراقی‌و فۆڕمی خۆراكی هه‌بێت، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تادا ده‌بوو ئه‌و كه‌سه‌ی فۆڕم پڕده‌كاته‌وه كارتی زانیاری‌و پشتگیری شوێنی نیشته‌جێبوونیشی پێبێت، به‌ڵام دواتر وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئامار ده‌ڵێت "ئه‌و دوو پێداویستییه ره‌فزكرا".
قۆناغی دوای پڕكرنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان
هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی، تاوه‌كو مانگی یه‌كی ئه‌م ساڵ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی زیاد له32 هه‌زار فۆڕم پڕكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی پێشبینیه‌كانی ئه‌و، ژماره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 150 هه‌زار، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت "هێشتا ماوه‌یه‌كی زۆر ماوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم‌و بنكه‌كانی مامه‌ڵه‌كانی ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ش له‌قه‌زا‌و ناحیه‌كاندا قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆریان له‌سه‌ره".
قۆناغی دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم به‌پێی وته‌كانی مه‌حمود عوسمان، له‌مانگی چوار‌و پێنج-دا ده‌ستپێده‌كات كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ته‌واوی زانیاریه‌كانی ناو فۆڕمه‌كان له‌به‌غدا ده‌خرێته سه‌ر كۆمپیوته‌ر، ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی دووباره پێداچونه‌وه به‌ناوه‌كاندا "نه‌ك ناوێك له‌دوو شوێنی جیاواز فۆڕمی پڕكردبێته‌وه". سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا چه‌ندێك پاره له‌بودجه‌دا بۆ ئه‌و قه‌ربووكردنه‌وه‌یه دیاری كراوه، مه‌حمود عوسمان ئه‌وه ده‌خاته روو كه تائێستا پێیان رانه‌گه‌یاندوون كه چ بڕێك پاره بۆ قه‌ربووكرنه‌وه‌كه دیاری كراوه، به‌ڵام ئه‌و وای بۆده‌چێت كه مه‌سه‌له‌ی ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه حاڵه‌تێكی جیاواز‌بێت، ئه‌و ده‌ڵێت "ده‌كرێت حكومه‌تی عێراقی حسابێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكات، چونكه حكومه‌تی عێراقی ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ئاسانی ده‌توانێ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه قه‌ربوو بكاته‌وه كه زه‌ره‌رمه‌ند بوون، جگه‌له‌وه به‌بڕوای من 10 ملیۆن دینار هه‌ر هیچ نییه، بۆ ئه‌و هه‌موو زیانه‌ی توشی خه‌ڵكی كوردستان بووه، له‌و بڕوایه‌دام هه‌ر كه‌سێك زه‌ره‌رمه‌ندی ده‌ستی به‌عس بوبێت، مافی خۆیه‌تی داوای قه‌ره‌بوو بكاته‌وه".
ئه‌وكه‌سانه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نه‌ماوه
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی، هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه نوسراوێكی دادگای باڵای به‌غدا بۆ وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێم نێردراوه‌و له‌نوسراوه‌كه‌دا داواكراوه كه ناوی 3 دادوه‌ریان له‌هه‌ر سێ شاره‌كه‌ی هه‌رێمه‌وه بۆ بنێرن، تاوه‌كو ئه‌و دادوه‌رانه له‌شاره‌كاندا لیژنه‌یه‌ك دروست بكه‌ن، كاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ش ئیشكردن ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه راسته راگوێزراون یاخود كاتی خۆی دوور خراونه‌ته‌وه بۆ باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق، به‌ڵام له‌ئێستادا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نه‌ماوه، بۆ ئه‌مه مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت "تاوه‌كو له‌ڕێگای دوو شاهید‌و سوێند خواردنی كه‌سه‌كه له‌لای دادوه‌ره‌كه، ببێته به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه بیگرێته‌وه".

















