به‌نده‌ری موباره‌ك.. ئاینده‌ی عێراق‌و كوه‌یت
كێشه‌ی به‌نده‌ری موباره‌ك چ له‌ناو عێراق و چ له‌ناو كوه‌یتدا، بووه‌ته جێگه‌ی باسی ناوه‌نده په‌رله‌مانی و حكومی و سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌كان.
له‌باره‌ی عێراقه‌وه بابه‌ته‌كه تا راده‌یه‌ك به سیاسی كراوه و هه‌ر كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانی یان به‌شداربوو له حكومه‌تدا له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئاراسته‌ی خۆیه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات. بڕیاره له‌م رۆژانه‌دا په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنێكی تایبه‌تدا گرفتی به‌نده‌ری موباره‌ك تاووتوێ بكات و دوا هه‌ڵوێست له‌باره‌ی دروستكردنی ئه‌و به‌نده‌ره‌وه وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه ژماره‌یه‌ك له هێزه سیاسییه‌كانی عێراق وایده‌بینن كه نابێت له‌و باره‌وه زمانی توند به‌كاربهێنرێت، یان په‌نا بۆ رێگه چاره‌ی سه‌ربازیی ببرێت.
كۆنگره‌ی سه‌حوه‌ی عێراق داوای له حكومه‌ت و له سیاسییه‌كانی عێراق كرد به رێگه‌ی ئاشتیانه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت. سه‌حوه داوای له حكومه‌تی عێراق كرد، كێشه‌كه بخاته ئه‌ستۆی خۆی و چاره‌سه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ردا تاووتوێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نه و به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی به خواستی خۆی قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كات. سه‌حوه داوای له سیاسیه‌كانی عێراق كرد، ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه ئه‌و كێشه‌یه له رێگه‌ی لێدوانی تونده‌وه، با حكومه‌ت كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، چونكه به‌بۆچوونی سه‌حوه، ئه‌و كێشه‌یه تایبه‌ته به حكومه‌ت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، هاوپه‌یمانی كوردستان له په‌رله‌مانی هه‌ر جۆره به‌كارهێنانێكی هێزی سه‌ربازیی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوه‌یتی ره‌تكرده‌وه و پێیوایه ئه‌و كێشه‌یه ده‌بێت له رێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌گوێره‌ی لێدوانی لیستی عێراقییه، نزیكه‌ی سه‌د واژۆ له‌ناو په‌رله‌مانتاراندا كۆكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌فدێك پێكبهێنن و سه‌ردانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری 833 كه تایبه‌ت به داڕشتنه‌وه‌ی سنووری نێوان عێراق و كوه‌یت، هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. پێشتر په‌رله‌مانتارێكی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی له كوه‌یت كرد و هۆشداریدا كه عێراق ده‌توانێت زۆر به ئاسانی كوه‌یت داگیر بكاته‌وه. هه‌ندێك لایه‌نی په‌رله‌مانیش رایانگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رێگه بدات، ئه‌وا هێز و گرووپی چه‌كداری عێراقی هه‌ن كه ده‌توانن له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا هێرش بكه‌نه سه‌ر كوه‌یت و داگیری بكه‌ن و رێگه له دروستكردنی به‌نده‌ری موباره‌ك بگرن.
له رۆژانی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی عێراق باسێك به‌ناوی "ئایا ئه‌گه‌ر وه‌شاندنی كیمیایی له كوه‌یت هه‌یه له‌لایه‌ن عێراق؟"ه‌وه وروژاند، روونیانكردبووه‌وه كه گوایا سێ كڵاوه‌ی كیمیایی له دوای رووخانی سه‌دام حسێن دیارنه‌ماوه و نازانن ده‌ست چ گرووپ و هێزێك كه‌وته‌وه و مه‌ترسی به‌كارهێنانی هه‌یه، كه دوور نییه له‌و گرووپانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتووه، به‌رامبه‌ر به كوه‌یت به‌كاریبهێنن.
عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌نده‌ر موباره‌ك دژی عێراق بێت، ئه‌وا به‌رامبه‌ر ده‌وه‌ستنه‌وه و رێگه به‌دروستكردنی ناده‌ن. هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كانی عێراق باس له ده‌كه‌ن، گوایا دروستكردنی به‌نده‌ری موباره‌ك پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری ئاوه، چونكه به‌وته‌ی ئه‌وان، دروستكردنی ئه‌و به‌نده‌ره زیان به ئاوه‌كانی عێراق ده‌یه‌گه‌یه‌نێت، له‌و ڕووه‌وه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه یان هه‌ر جۆره زیانێكی تر ده‌بێت ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
عێراق ده‌ڵێت، دروستكردنی هه‌ر به‌نداوێك یان مامه‌ڵه‌كردن به ئاوه‌وه له‌لایه‌ن وڵاتێكه‌وه ئه‌گه‌ر زیان بێت بۆ وڵاتی دراوسێ، ئه‌وا نابێت دروست بكرێت و له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه رێگه‌ی پێ‌نادرێت، ئه‌وه‌ش له رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی بواری ئاودا هاتووه.
له كۆتایی مانگی رابردوودا نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر دروستكردنی به‌نده‌ری موباره‌ك دژ بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراقدا، ئه‌وا دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
مالكی وه‌ستانه‌وه دژی به‌نده‌ری موباره‌ك له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر زیانی هه‌بێت، وه‌كو بابه‌تێكی نیشتمانی له‌قه‌ڵه‌مداو رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی یاسا و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
به‌ڵام كوه‌یت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تا ئێستا هه‌موو لێدوانه‌كانی عێراقی له‌باره‌ی به‌نده‌ری موباره‌كه‌وه ره‌تكردووه‌ته‌وه و به‌مافی خۆی ناو ده‌بات و ته‌ئكید له‌سه‌ر ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی به‌نده‌ری موباره‌ك ده‌كاته‌وه. كوه‌یت وای لێكده‌داته‌وه كه عێراق ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ترساندنه‌وه، وا بكات كه كوه‌یت واز له دروستكردنی به‌نده‌ری موباره‌ك بهێنێت.
د. فازڵ سه‌فه‌ر وه‌زیری كاروباری شاره‌وانی كوه‌یت له وه‌ڵامی رۆژنامه‌واناندا رایگه‌یاند، كوه‌یت به‌رده‌وامه له دروستكردنی به‌نده‌ری موباره‌ك و كاره‌كه چووه‌ته سه‌ر رێچكه‌ی خۆی، هه‌ڵوێستی عێراقیش هه‌ڵوێستێكی سیاسیه و ئه‌و بابه‌ته با وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت قسه‌ی له‌سه‌ر بكات.
له رۆژانی رابردوودا وه‌زاره‌تی به‌رگریی كوه‌یت رایگه‌یاند، سێ موشه‌ك له عێراق به‌ره‌و كوه‌یت هاوێژراون، جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌وان وایده‌نێن ئه‌و موشه‌كانه بۆ به‌نده‌ری موباره‌ك هاوێژراون. كوه‌یت پێشبینی ده‌كات، به‌نده‌ری موباره‌ك بتوانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری كوه‌یت هه‌بێت و بیبوژێنێته‌وه.
مشتومڕه‌كانی نێوان به‌غدا و كوه‌یت له‌باره‌ی به‌نده‌ری موباره‌كه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه و چاودێران وایده‌بینن، دوور نییه ئاینده‌یه‌كی ترسناك رووبه‌ڕووی ئه‌و دوو وڵاته بكاته‌وه، بۆیه زۆربه‌ی لایه‌ن و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كانی عه‌ره‌ب داوا له‌هه‌ردوو لا ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی عه‌قڵانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسه‌دا بكه‌ن.
له‌سایتی كورد هه‌واڵ وه‌رگیراوه

















