"حه‌ز ئه‌كه‌م لێوم ئه‌ستوركه‌م‌و سنگم به‌رزكه‌مه‌وه"
"رۆژانه ده‌خیله‌یه‌كم داناوه‌پاره‌ی تێئه‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری مانگ ده‌موو چاوم له‌و هه‌موو مووه رزگار بكه‌م، مووی ده‌موچاوم ئنوسه‌تی بۆ نه‌هێشتومه‌ته‌وه". رێزان 31 ساڵ به‌چاوێكی ئیره‌ییه‌وه له‌و كچانه‌ی ده‌ڕوانی كه ده‌موچاوییان شوختێكی تیا نه‌بوو، ئه‌ویش زۆربه‌ی داهاتی مانگانه‌ی بۆ ئه‌و جوانكارییه سه‌رف ده‌كات. وتیشی "خه‌ڵك دێن گوپیان خڕده‌كه‌ن، منیش ئه‌وه حاڵمه". ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌و سه‌نته‌ره‌ی كه كاری جوانكاری ده‌كات وردببیته‌وه، ده‌بینی كه مێینه‌كان چه‌ند به زۆری روده‌كه‌نه ئه‌و سه‌نته‌رانه تاوه‌كو به‌جوانترین شێوه‌و سه‌رنجڕاكێش ده‌ركه‌ون. هه‌ر ئه‌وان نین، به‌ڵكو زۆرێك له گه‌نجانیش هاموشۆی ئه‌و شوێنه ده‌كه‌ن. شه‌م كچێكی 27 ساڵانه‌ی باڵابه‌رزبوو، ره‌نگی پێستی له‌و ئه‌سمه‌ره ناوازانه‌بوو، خۆ وته‌نی "گوپه‌كانم سیمای ده‌موچاومی تێكداوه". وتیشی "هاتووم رومه‌ته‌كانم به‌رز بكه‌مه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و خه‌ته‌ش له لا ملمه نه‌یهێڵم".
شه‌م له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێره‌كه‌ی ئاوێنه باسی له‌وه كردووه كه چۆن ئه‌و بیرۆكه‌یه به مێشكی‌دا هاتووه، "خزمێكمان له هه‌نده‌ران جوانكارییان بۆ كردبوو، جاران له سلێمانی ئه‌و كاره نه‌ده‌كرا، له‌وه‌ته‌ی زانیومه ئه‌و سه‌نته‌رانه كراونه‌ته‌وه، منیش هاتووم ئه‌و گۆڕانكارییه بكه‌م، ئه‌گه‌ر جوان ده‌ربچێت پێی شاد ده‌بم".
هه‌ندێك له‌و خانمانه‌ی كه له‌و شوێنه‌دا بوون، بۆ دابه‌زینی كێشیان هاتبوون، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌شیقبن. شه‌وبۆ به وته‌ی خۆی دوو جه‌لسه‌ی كردووه "5 كیلۆگرام كێشی دابه‌زاندووه". وتیشی "ورگم زل بووه‌و لا ته‌نیشته‌كانیشم پڕه، ده‌مه‌وێت كه‌میان بكه‌مه‌وه". ئه‌و كارمه‌نده‌ی له‌به‌شی ره‌شاقه كار ده‌كات، پێیباش نه‌بوو ناوی بوترێت، ئه‌و باسی له‌وه كرد كه له به‌شه‌كه‌یان سێ ئامێر به‌كاردێنن، یه‌كێكیان بۆ تێكشكاندنی چه‌ورییه‌كانه‌و ئه‌وی تری بۆ توند كردنه‌وه‌ی پێسته‌و ئه‌وی تریشیان بۆ ئه‌وانه‌یه كه قاچ‌و رانیان به‌رزه.
بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌و سه‌نته‌رانه‌ی جوانكاری كه له سلێمانیدا كراونه‌ته‌وه، پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی پێست وجوانكاری‌و به‌رپرسی سه‌نته‌ری ئوردنی كوردستانی بۆجوانكاری، دكتۆره كه‌ژان عه‌لی له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه بوژاندنه‌وه‌ی باری ئابوری خه‌ڵك وه‌های كردووه كه به‌گشتی خه‌ڵك بیر له جوانكاری خۆشی بكاته‌وه. وتیشی "له‌شاری سلیمانی 5 بۆ6 سه‌نته‌ری جوانكاری پزیشكی هه‌یه كه ئه‌م سه‌نته‌رانه به‌پێی پسپۆری‌و ئه‌زمونی كاركردن‌و هه‌بوونی چه‌ند ئامێرێك له‌سه‌نته‌ره‌كان كاره‌كانیان جیاوازه، خه‌ڵكیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ره‌نگه چه‌ند شوێنێك تاقی بكاته‌وه تایه‌كێكی باش هه‌ڵبژێرێت، ئه‌نجامدانی جوانكاری ئێستا له‌هه‌موو جیهان زیادی كردووه‌و له‌كوردستانیش به‌هۆی باشتربوونی گوزه‌رانی خه‌ڵك‌و هه‌بوونی چه‌ند سه‌نته‌رێك‌و له‌هه‌مان كاتیش گونجانی نرخه‌كانی، ئه‌و جوانكارییانه له‌زیاد بووندایه".
ئه‌و پزیشكه سه‌باره‌ت به كاری سه‌نته‌ره‌كانیان‌و ئه‌وانه‌ش رویتێده‌كه‌ن، ده‌ڵێت "هه‌ردوو ره‌گه‌زه رومان تێده‌كه‌ن به تایبه‌تی بۆ مه‌سه‌له‌ی موو لابردن كه ئێستا زۆركه‌س سه‌ریتێكردووه، جگه له‌وه‌ش به‌رزكردنه‌وه‌ی رومه‌ت‌و ئه‌ستووركردنی لێوه‌كانیان به تایبه‌تی له ناو خانماندا، هه‌روه‌ها نه‌هیشتنی چرچولۆچی ده‌م‌و چاو‌و چه‌وری لابردن‌و چاككردنی په‌ڵه‌و شوێنی سوتاویی".
جگه له‌و كارانه كه‌ژان پێیوایه له‌سه‌نته‌ره‌كانی تر كاری مه‌مك بچوك كردنه‌وه یان به‌رزكردنه‌وه‌و گه‌وره‌كردنی سمت ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌نته‌ره‌كه‌یان دووره له‌و نه‌شته‌رگه‌رییه گه‌ورانه‌وه، چونكه پێویسته له‌نه‌خۆشخانه‌دا بكرێت". ئه‌و پزیشكه سه‌باره‌ت به موشته‌رییه‌كانی‌و ئه‌و رێژه‌یه‌ش كه تاوه‌كو چه‌ند له‌چاو ساڵی پاردا زیادی كردووه، ده‌ڵێت "رۆژانه نزیكه‌ی (سی) كه‌س سه‌ردانمان ده‌كات، زیاتر گه‌نجن له هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه، به به‌راورد له‌چاو ساڵی رابردوو، به رێژه‌ی 20%دا زیادی كردووه". سه‌باره‌ت به نرخ گرانی جوانكاری له‌و سه‌نته‌رانه، ئه‌و پزیشكه پێیوایه له چاو وڵاتانی تر نرخه‌كه‌ی زۆر گونجاوه، ئه‌و نموونه‌ی ئه‌و موشته‌رییه زۆرانه دێنێته‌وه كه له هه‌نده‌رانه‌وه هاتونه‌ته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن. وتیشی "ئه‌وه ده‌ریده‌خات كه نرخمان هه‌رزانه".
مه‌سه‌له‌ی جوانكاریی به تایبه‌تی بۆ خانمان وه‌ك هیچ شتێكی تر نییه، ره‌نگه جوانی‌و ناشیرینی لای خانمان هێڵی سوور بێت، كه‌ژێ كه كچێكی جوانكه‌له‌بوو، لای ئه‌و هه‌رچییه‌كی پێبوترێت ته‌نها ئه‌و وشه‌یه‌ی پێنه‌وترێت "ناشیرینه". ئه‌و وتی "من به‌و وشه‌یه زۆر بریندار ده‌بم، هه‌موو شتێ ده‌كه‌م كه تاوه‌كو زۆر جوان ده‌ركه‌وم". ئه‌و بۆچونه‌ی كه‌ژێ ره‌نگه بۆ چوونی زۆرێك له‌خانمان بێت، دكتۆره‌ش چیرۆكی سه‌یری لایه كه ئه‌و بۆچونه پشت ئه‌ستوور ده‌كات، له‌و باره‌یه‌وه دكتۆره كه‌ژان وتی "رۆژێك ئافره‌تێكی گه‌نج هاته لام‌و وتی ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه شوم كردوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مووی ده‌موو چاوم زۆربوو پیاوه‌كه‌م لێم جیابۆته‌وه، یان هه‌یانه پێم ئه‌ڵێت پیاوه‌كه‌م پێی وتوم من له‌گه‌ڵت نایه‌مه‌ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌نه موت زۆره تۆ له‌پیاو ئه‌چیت، زۆرجار كچی به‌ته‌مه‌ن دێنه‌لامان ئه‌وانه‌ی كه ته‌مه‌نیان تۆزی زۆربووه‌و شویان نه‌كردوه ئه‌ڵێن ئه‌مانه‌وی ئه‌و چرچیانه‌ی ده‌موچاومان لابه‌ری‌و هه‌ندێ جوانكاریمان بۆبكه‌ی، هه‌ست ئه‌كه‌ین ئه‌وه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی كه كه‌س داوامان ناكات، ئافره‌ت هه‌یه ئه‌ڵقه‌كه‌ی ده‌ستی فرۆشتووه بۆجوانكاری یان هه‌یه ئه‌ڵێت پاره‌م له‌كه‌س‌و كار كۆكردۆته‌وه، یان هه‌یه ئه‌ڵێت پیاوه‌كه‌م حه‌زی له‌ئافره‌تێكی گه‌نج كردوه منیش ئه‌بێت وا له‌خۆم بكه‌م له‌و گه‌نجتر ده‌ربچم".
به‌پێی بیروڕای ئه‌و پزیشكه، هه‌ندێ كه‌س پێویستییان به جوانكاری نییه، به‌ڵكو زیاتر شته‌كانیان كێشه‌ی ده‌رونییه، وتیشی"چه‌ندین نه‌خۆش هاتونه‌ته لام پێویستی به‌جوانكاری نه‌كردووه، ره‌وانه‌ی پزیشكی ده‌رونیم كردووه، دوای ئه‌وه‌ی رێنومایی پێداوه، بێده‌ستكاریكردنی ده‌موچاوی كۆتایی به كه‌یسه‌كه‌ی هێنراوه". له‌دنیادا مه‌سه‌له‌ی جوانكاری‌و ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن به‌رده‌وام زانسته‌كانیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ته‌كنه‌لۆجیاش له‌و باره‌یه‌وه رۆڵی خۆی ده‌گێڕێت، ئه‌و پزیشكه له رووی هێنانی ته‌كنیكی سه‌رده‌مییانه‌وه رێگری زۆر دێته پێشیان، ئه‌و ده‌شڵێت "ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان‌و سه‌ندیكای پزیشكان‌و خۆپاراستنی ته‌ندروستی‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌مته‌رخه‌من له‌و روه‌وه، ئه‌وان هیچ كارئاسانییه‌كمان بۆ ناكه‌ن به تایبه‌تی له فڕۆكه‌خانه، بۆ ئه‌وه‌ی ئامێری نوی‌و تازه‌تر بهێنینه سه‌نته‌ره‌كانمانه‌وه، ته‌نها رێگه به‌هه‌ندێك ئامێر‌و مادده‌ی تر ئه‌ده‌ن كه له‌لای خۆیان رێگه پێدراوه له‌كاتێكدا زۆر كۆن بووه‌و ئێمه هه‌ر كاری پێناكه‌ین‌و ئامێری زۆر له‌وه‌پێشكه‌وتووترمان هه‌یه".
لانه یه‌كێكیتر بوو له‌و خانمانه‌ی كه له رووی ئابورییه‌وه وه‌زعیان زۆر باشه به‌ر له دوو ساڵ له‌وڵاتی عه‌مان مه‌مکی به‌رز كردووه‌ته‌وه‌و لێوه‌کانی ئه‌ستور کردووه‌و ده‌ڵێت "حه‌زمده‌کرد لێوه‌کانم ئه‌ستو بکه‌م‌و سنگیشم به‌رزتر ده‌ربکه‌وێت، به‌و ده‌ستکارییه‌ش زۆر له‌جاران جوانتربووم". مامۆستا به‌هێ-ش له‌و سه‌نته‌ره برۆكانی تاتۆ كردبوو، لای سه‌یر بوو ئه‌و هه‌موو كچه جوانه گه‌نجه رویان كردووه‌ته ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رییانه، وتیشی "كچی وه‌ها نازدار ده‌بینی ئه‌ڵێی تۆپه گوڵه، كه‌چی ده‌ستكاری خۆی ده‌كات، به‌خوا ئه‌وانه هه‌مووی په‌شیمان ده‌بنه‌وه".
تێبینی: ناوه‌کان خوازراون.
ئا: كورده عه‌بدولكه‌ریم

















