خۆسوتانی ژنان ئه‌و دیارده‌یه‌ی به‌رۆكی كۆمه‌ڵگای كوردی به‌رنادات
زۆربه‌ی منداڵه‌كان كاتێك له‌ودیو په‌نجه‌ره‌كه‌وه دایكه سووتاوه‌كانیان ده‌بینین له‌ترسدا ڕاده‌كه‌ن، یان له‌ودیوه‌وه ماچی په‌نجه‌ره‌كه ده‌كه‌ن‌و لێویان ناگاته ڕوومه‌تی دایكیان. ئه‌مه كاریگه‌رترین ئه‌و دیمه‌نانه‌ن كه ڕۆژانه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا دووباره‌ده‌بنه‌وه‌و كارمه‌نده‌كان ئازار ده‌ده‌ن.
نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی ده‌كه‌وێته ناوجه‌رگه‌ی شاری سلێمانییه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا سه‌ره‌تا له لایه‌ن ڕێكخراوێكی ئیتاڵیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌براو دواتر له‌لایه‌ن ڕێكخراوی (MSFF) فه‌ره‌نسیه‌وه به‌ڕێوه‌براوه، به‌ڵام ئێستا دراوه‌ته به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاتۆته‌وه سه‌ر بودجه‌ی ئه‌وان.
به خامۆشی له‌لێواری
مه‌رگ‌و ژین‌دا ماون
هه‌ر له‌ده‌رگای حه‌وشه‌وه به ده‌ستی ڕاستدا گوزه‌رده‌كه‌ی به‌ره‌و ئه‌و ژووره ترسناكانه‌ی كه ئه‌و ژن‌و پیاوانه‌ی تێدان سوتاویه‌كه‌یان زۆر سامناكه‌و به‌زۆری 90% تا %100یان سووتاون. ئه‌م ژوورانه به پێچه‌وانه‌ی ژووره‌كانی تره‌وه‌یه، چونكه نه‌خۆشه‌كان زۆر خامۆشن‌و به ئاسته‌م هه‌ناسه ده‌ده‌ن‌و توانای ده‌ربڕینی هاوارێكی جه‌سته پڕ ئازاره‌كه‌یانیان نه‌ماوه. ئه‌وكچه ته‌مه‌ن شازده ساڵه‌ی هه‌موو جه‌سته‌ی ببووه بڵق‌و چه‌ندین تۆپه له‌فافی تێوه پێچرابوو كڵاوێكی سه‌وزی له‌سه‌ردابوو ته‌نها ئه‌و چه‌ند تاڵه قژه‌ی داپۆشیبوو كه به‌سه‌ریه‌وه مابوو، به ده‌نگێكی نوزه‌ڵه‌وه وتی "دایكم خه‌ریكی نان كردن بوو، ویستم له‌ناو ئه‌و دوكانه پچكۆله‌یه‌دا كه چێشتی تێدا دروست ده‌كه‌ین، برنج بۆ خوشك‌و براكانم لێبنێم رۆنه‌كه‌م خسته‌سه‌ری‌و ته‌باخه‌كه ته‌قیه‌وه‌و هه‌موو ئه‌وناوه بوو به ئاگر كه ویستم ڕابكه‌م یه‌كسه‌ر نه‌وته‌كه‌شم پێدا ڕژاو هه‌موو گیانم داپڵۆخا"، به‌ڵام كارمه‌ندانی ئه‌و به‌شه به گومان بوون له‌وه‌ی كه ئه‌و خۆی خۆی نه‌سوتاندبێت ئه‌ویش به پێی جۆری سووتاوییه‌كه‌ی كه هه‌موو گیانی گرتبۆوه‌و ته‌نها چاوه‌كانی‌و برۆ هه‌ڵكروزاوه‌كانی مابوون.
محه‌مه‌د عه‌بدوڵا ماوه‌ی پێنج ساڵه له‌و نه‌خۆشخانه یاریده‌ده‌ری پزیشكیه‌و زۆربه‌ی كه‌یسه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌و باسی له‌وه‌كرد كه زۆر كه‌م له‌وانه‌ی خۆیان ده‌سوتێنن دانیپێدا ده‌نێن، كه خۆیان خۆیان سووتاندوه‌و چه‌ند بیركردنه‌وه‌یه‌كیان هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه "هه‌ندێكیان ده‌ترسن له‌وه‌ی چاك ببنه‌وه‌و بچنه‌وه به‌رده‌ستی كه‌سوكاریان‌و توشی ئازار ببن، هه‌ندێكی تریان وا تێ‌یان گه‌یاندوون كه گه‌ر بڵێن خۆمان سووتاندووه ئه‌و كات ئێمه چاره‌سه‌ریان ناكه‌ین ده‌رزیه‌كیان بۆ ده‌كه‌ین‌و له ناویان ده‌به‌ین، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی باس ده‌كرێت دووره له ڕاستیه‌وه‌و ئێمه له‌وپه‌ڕی دڵسۆزیداین بۆ كاره‌كه‌مان‌و ئه‌وكاته‌ی دێنه به‌رده‌ستمان هه‌رچی له تواناماندا بێت بۆیان ده‌كه‌ین، تا چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، ته‌نانه‌ت ئێمه لێیان ناپرسین كه ئایا خۆیان سووتاندووه یان خۆیان سووتاون".
ئه‌وان زۆر نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه به‌زۆری ئه‌وانه‌ی تووشی حاڵه‌تی سووتاوی ده‌بن ته‌مه‌نیان له نێوان 16 بۆ 30 ساڵدایه‌و زۆر توڕه‌ن له هه‌موو شتێك به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه پێش بیست ساڵن له‌سه‌ر ساده‌ترین كێشه نه‌وت ده‌كه‌ن به خۆیاندا "كه‌یسمان بۆ هاتووه ته‌پڵی سه‌ری له هه‌موو شوێنێكی زیاتر سووتاوه هه‌رچه‌نده زۆر په‌شیمان بووه، به‌ڵام له‌وكاته‌شدا هێشتا ئاماده نه‌بووه باسی كێشه‌كه، یان ئه‌و كه‌سه بكات، كه هانیداوه‌و وایلێكردووه خۆی بسوتێنێت، هه‌ندێكیشیان هه‌یه دانیپێدا ده‌نێن، به‌ڵام ئێمه نازانین ئه‌وه تاچه‌ند ڕاسته‌و وته‌كانیان له‌و كاته مه‌ترسیداره‌دا له لایه‌ن دادوه‌ره‌وه به هه‌ند وه‌رده‌گیرێت، نایبه‌ستنه‌وه به‌وه‌ی ره‌نگه ئه‌و كه‌یسه له‌ڕه‌وشێكی نائاسایدا بۆیه ئه‌و قسانه ده‌كات".
هۆڵی تێبنی‌و وردبینی
هه‌ر له‌و قاوشه دێته ده‌ره‌وه كه‌مێك به‌ده‌ستی چه‌پدا به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌ڕۆیت‌و ده‌گه‌یته ئه‌و هۆڵه‌ی سووتاوه مه‌ترسیداره‌كانی لێیه، به‌ڵام ئه‌مانه له شوێنی یه‌كه‌م ده‌رچوون‌و ده‌بێت له‌ژێر چاودێری ورددا بن تا هه‌ندێك ئه‌و مه‌ترسییه تێده‌په‌ڕێنن ئنجا به‌ره‌و هۆڵی سووتاوی گه‌وره به‌ڕێده‌كرێن. ئه‌میر محه‌مه‌د كارمه‌ندێكی ماندووی ئه‌و به‌شه‌یه‌و ئه‌و وه‌كو هه‌موو كارمه‌ندانی هاوڕێی به‌یانیان ده‌ست ده‌كات به ده‌وامی ئاسایی خۆیی‌و به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت تا تیماری برینه‌كانیان بكات، به‌ڵام نیگه‌رانی خۆشی هه‌یه‌و وتی "به‌ڕاستی بوونمان له‌م شوێنه‌دا هه‌موو ڕۆژێ مردنێكه سه‌ڕه‌رای ئه‌و هه‌موو ئازاره‌و ژیان له‌م واقیعه تاڵه‌دا، هێشتا ئێمه وه‌ك هه‌ر كارمه‌ندێكی ئاسایی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی حسابمان بۆ ده‌كرێت، جگه له‌و هه‌موو ئه‌ركه‌ی له‌سه‌رمانه، كه‌چی زۆرجار كارمه‌ندی ته‌ندروستی ئاماده نیه لێره كاربكات به‌وه‌ش هه‌موو ئه‌ركه‌كه بۆ ئێمه زیاد بووه".
هه‌ر له‌و ژووره ده‌چیته‌وه ژووره‌وه، سامناكییه‌كی سه‌یر داتده‌گرێت، چونكه گوێت له هاوارو ده‌نگی ئه‌و سووتاوانه ده‌بێت كه چاره‌سه‌ی سروشتیان بۆ ده‌كه‌ن تا برین‌و پێسته‌كه‌یان تۆپه‌ڵه نه‌بێت‌و هێنده‌ی تر توشی زیان نه‌بن له‌وێوه دێیته‌وه ناو حه‌وشه‌یه‌كی خامۆش جۆلانه بێهه‌سته‌كان با ده‌یانجوڵێنێت نه‌ك مرۆڤه‌كان. ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌وجۆلانانه‌ی له‌ناوباخچه‌كه‌دا داندراون بۆ هاوڕێی نه‌خۆشه‌كان یان ئه‌وانه‌ی له ژووره‌كانیان بێزار بوون. به‌ڵام به درێژایی ئه‌و ڕێگه‌ی پیایدا تێده‌په‌ڕی یه‌ك كه‌س نابینی له‌سه‌ر جۆلانه‌كان به ئارامی پشووبده‌ن، هه‌موو ئه‌وانه‌ی لای نه‌خۆشه‌كانن له ئازار‌و دوو دڵی ئه‌وه‌دان داخۆ كه‌ی ئه‌و شوێنه جێ‌دێڵن، نه‌خۆشه‌كه‌یان چاك ده‌بێته‌وه یان ماڵئاواییان لێده‌كات!!.
مۆخی سه‌ری مامی‌و مێشكی پژاوی باوكی تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ببوون
به‌شێكی تری ئه‌م دۆزه‌خه پێی ده‌ڵێن "سووتاوی گه‌وره" هه‌ركه‌س بچێته ئه‌و به‌شه ده‌بێت كه‌مامه ببه‌ستێت‌و كه‌ڤه‌رێكی پێڵاو له‌پێبكات، له ژوورێكی ئه‌و به‌شه‌دا له‌نیای ته‌مه‌ن 15 ساڵی تێدا ڕاكشاوه، ئه‌م كچه باریكه‌له زه‌عیفه كه زیاتر 30%ی جه‌سته‌ی به نه‌وت سووتاوه به ده‌نگێكی نزم وتی "له هه‌موو شتێك بێزار بووم چاوم نه‌یده‌بینی ئه‌و ڕۆژه دایكم له ماڵه‌وه نه‌بوو منیش ویستم عه‌لادینه‌كه دابگیرسێنم دوو منداڵه بچوكه‌كه بشۆم، نه‌وته‌كه‌م پێدا ڕژاو سووتام ڕامكرد به‌ره‌و حه‌وشه‌كه دراوسێكانمان فریام كه‌وتن‌و كوژاندمیانه‌وه". دایكی له‌نیا به ڕه‌شپۆشی فرمێسكه به ئازاره‌كانی نه‌ده‌وه‌ستاو ده‌سته‌و دوعا بوو كه جگه له‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ی بینویه‌تی جه‌رگی بۆ له‌نیاش نه‌سوتێت‌و زوو چاك بێته‌وه. ئه‌و زۆر خه‌مبارانه باسی ژیانی خۆیانی گێڕایه‌وه‌و وتی "هه‌شت مانگێگ له‌مه‌وبه‌ر مامه گه‌وره‌كه‌ی له‌نیا باوك‌و مامه بچوكه‌كه‌ی له یه‌ك كاتژمێردا كوشت‌و مۆخی مامی‌و خوێنی باوكی له‌نیا تێكه‌ڵ بوون، ئه‌و زاڵمه ئه‌و دووبرایه‌ی خۆی له‌سه‌ر چاندنی شه‌تڵێ تۆ‌و كوشت‌و ئێستا له گونده‌كه‌ی خۆی بێ‌باك دانیشتووه‌و هیچ یاسایه‌ك نیه ئێخه‌ی بگرێت".
دایكی له‌نیا گه‌ڕایه‌وه بۆ ڕۆژانی ڕابردوو كه شووبراكه‌ی نه‌یهێشتوه ته‌رمه‌كانیشیان له‌وێ بنێژدرێت‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له‌وانه‌كردووه كه قه‌بریشیان بۆ هه‌ڵده‌كه‌نن بۆیه ته‌رمه‌كانیان له‌وێ گواستونه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی تر‌و ئه‌م ژنه‌ش به هه‌ر حه‌وت منداڵه‌كه‌یه‌وه كه نۆبه‌ره‌كه‌ی له‌نیایه‌و منداڵه بچوكه‌كه‌ی ته‌نها نۆ مانگێكه، به‌ره‌و سلێمانی هاتوون به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك‌و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابوورییان هه‌بێت".
له‌نیا به‌رده‌وام ده‌گریا‌و له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دا بوو داخۆ ئه‌و منداڵانه‌یان بۆ به‌خێو ده‌كرێت‌و نامرن له برساندا، دایكی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و زۆر خه‌می خوشك‌و براكانیه‌تی، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ی باوكی‌و مامی ئاوایان لێهات هیچی نه‌ده‌خواردو به‌رده‌وام بێزار بوو، ئێستاش نازانم بۆ ئاوای لێهاتوو خۆی ده‌ڵێت نه‌وتم كردۆته عه‌لادینه‌كه‌وه، به‌ڵام من له‌ماڵه‌وه نه‌بوم‌و نازانم چۆنه".
هه‌موو سوتاوه‌یه‌كانیان ده‌خه‌نه پاڵ نه‌وت‌و غاز‌و زۆپا
ئه‌وانه‌ی له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌دان به‌شی زۆریان هه‌موو هۆكاره‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بونی نه‌وت‌و زۆپاكان‌و چیرۆكه راسته‌قینه‌كه دوور ده‌خه‌نه‌وه هه‌ندێكیان به‌و سووتاویه‌ش خۆی به‌قوربانی مێرده‌كه‌ی ده‌كات وه‌ك نه‌زیره‌ی ته‌مه‌ن 27 ساڵ كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی پشده‌ره‌و به قسه‌ی خۆی په‌ره‌مێزی بۆ مێرده‌كه‌ده‌كه‌ی داگیرساندووه خۆی بشوات گڕی گرتووه‌و 37%ی سووتاوه "هه‌ر له‌به‌رخاتری مێرده‌كه‌م حه‌زده‌كه‌م بژیم ئاخر سێ منداڵم لێی هه‌یه‌و 12 ساڵه شووم پێكردووه لێی عاجز نه‌بووم خۆزگه چاك ده‌بوومه‌وه". به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ژنه‌وه، شیلان له داخی لێدانی مێرده‌كه‌ی نه‌وتی كردوه به خۆیدا‌و خۆی سووتاندووه ئێستا لای دادوه‌ر داوای یاسایی تۆمار كردووه ئه‌و وتی "مێرده‌كه‌م به داری ماسیحه لێی داوم چه‌ندین جار هه‌موو ده‌موچاوی تێكشكاندووم ئه‌مجاره‌ش دایك‌و خوشكه‌كه‌ی قسه‌یان بۆ كردبوو هاته‌وه‌و به‌ربووه گیانم، بۆیه منیش نه‌وته‌كه‌م كرد به‌خۆمدا‌و له‌به‌رده‌میدا دانیشتم تا بیترسێنم به‌ڵام هه‌موو گیانم داپڵۆخا".
ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌كه "سووتا هه‌بووه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی كه‌وتوه‌ته ده‌مییه‌وه"
ئه‌وانه‌ی له هه‌مووان خه‌مبارتره مه‌حمود، ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه كه هه‌شت ساڵێكه له‌م نه‌خۆشخانه‌یه كاری لێكۆڵینه‌وه ده‌كات، ئه‌و یه‌كه‌م چركه‌ی هێنانی نه‌خۆشه‌كانه‌وه له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كان ئاماده ده‌بێت‌و لێكۆڵێنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات. ئه‌و باس له كاره‌ساتی ئه‌وانه ده‌كات كه ده‌یاندوێنێت‌و وتی "زۆر زۆر ناخۆشه مرۆڤ به‌و شێواویه ببینیت، جار هه‌بووه قسه‌م له‌گه‌ڵ سووتاودا كردووه له كاتی ئیفاده وه‌رگرتنیدا دانی كه‌وتوه‌ته ده‌مییه‌وه، كه‌چی هێشتا ئیعترافی نه‌كردووه كه خۆی خۆی سووتاندوه‌و هه‌ر هاواری ئه‌وه‌ی كردووه كه زوو چاك ببێته‌وه". ئه‌و به‌رده‌وام له‌و ئازارانه‌دا ده‌ژی‌و چیرۆكی جۆراوجۆری لایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر ئازاری داوه ئه‌و ژنه بووه كه لای ئه‌و دانیبه‌وه‌دا ناوه كه له داخی مێرده‌كه‌ی خۆی سووتاندووه، به‌ڵام دواتر مێرده‌كه‌ی هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندووه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئیفاده‌كه‌ی بگۆڕێت‌و لێببورێت ئه‌وكاته لێی جیانابێته‌وه‌و ته‌ڵاقی نادات ئه‌ویش ئیفاده‌كه‌ی گۆڕیوه، به‌ڵام "دواتر له ڕۆژێكدا له كاتی ئاماده كردنی پێچانه‌وه‌ی پاپراخدا مێرده‌كه‌ی هه‌زار جنێوی ناشیرینی پێدابوو كه ئه‌و مرۆڤێكی ده‌ست سووتاوه‌و كه‌س چێشتی ده‌ستی ناخوات".
مه‌حمودی لێكۆڵه‌ره‌وه باس له‌وه ده‌كات ئه‌و ژنه جارێكی تر ده‌یه‌وێت داوای له‌سه‌ر تۆمار بكاته‌وه تا به‌ڕاستی بڵێ كه له داخی ئه‌و مێرده خۆم سووتاندوه، به‌ڵام ناتوانێت ئه‌وه بكات بۆیه مفه‌وه‌ز مه‌حمود ڕێنوێنی ئه‌وانه ده‌كات كه سووتاون كه "هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كه بڵێن‌و خۆیان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنن، چونكه زۆرجار ژنان خۆیان هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی ژنێكی تر خۆی بسوتێنێت چه‌نده‌ها ژن له‌داخی خه‌سوو دشه‌كانیان خۆیان سووتاندووه". سه‌رباری هه‌موو ئه‌و ئازار‌و مه‌ینه‌تیانه د.جه‌لال عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه باسی له‌وه‌كرد كه هه‌رچه‌نده ره‌نگه به ژماره ڕێژه‌ی سووتاندن كه‌مبوبێته‌وه به‌م جۆره له ساڵی 2010دا كۆی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به سوتاوی مردوون 200 كه‌س بوون كه 42پیاوو 158یان ژنن، به‌ڵام له ساڵی 2011 ئه‌م ژه‌ماره‌یه بۆته 129 كه‌س 27یان پیاون‌و 102یان ژنن "به‌ڵام ئه‌مه هیچ دڵخۆشكه‌ر نیه، چونكه له ئێستادا دوو نه‌خۆشخانه‌ی تری سوتاوی كراوه‌ته‌وه‌و ڕه‌نگه نه‌خۆشه‌كان كه‌متر بهێنرێته لای ئێمه هه‌رچه‌نده ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له هه‌موو عێراقدا باشترین نه‌خۆشخانه‌یه‌و ساڵانه 800 تا 1000 نه‌خۆش داخڵ ده‌بێت".

















